لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
پاش سەرکەوتنی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ بۆ ماوەیەکی کورت بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 20.65 لیرەی تورکی.
پاش سەرکەوتنی ئەردۆگان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی، بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین، ئەمڕۆ بۆ ماوەیەکی کورت بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 20.65 لیرەی تورکی.
لە کاتژمێر 4:12 لیرەی تورکی دابەزی بۆ 20.62 لیرە بەرامبەر هەر دۆلارێک، ئەمەش بەڕێژەی 1% کەمترە لە مامەڵەی دوێنێ کە بەهای هەر دۆلارێک گەیشتە 20.42 لیرە. بەهۆی سیاسەتە ئابوورییەکانەوە لە پاش گەڕی یەکەمی هەڵبژاردن، لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە بەهای لیرە بەردەوامە لە دابەزین.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لیرەی تورکی 9% بەهاکەی لەدەستداوە، لەماوەی دە ساڵی ڕابردووش زیاتر لە 90% بەهاکەی لەدەستداوە، لەو ماوەیەدا ئابووری تورکیا بە چەندین قەیران و هەڵاوساندا تێپەڕیووە.