لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین
ئەمڕۆ سێشەممە، لیرەی تورکی نزیکەی ١٪ ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا، لەپاش هەڵبژاردنەکانەوە بەردەوامە لە دابەزین.
ئەمڕۆ سێشەممە، لیرەی تورکی نزیکەی ١٪ ی بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا، لەپاش هەڵبژاردنەکانەوە بەردەوامە لە دابەزین.
بەهۆی فشارەکانی سەر لیرەی تورکی و خواستی زۆر لەسەر دراوی بیانی، ئەمڕۆ ٢١.٤٥ لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش لە سەرەتای ساڵەوە نزیکەی ١٣٪ بەهاکەی لەدەستداوە.
ئەم دابەزینە لەکاتێکدایە، محمەد شیشمەک وەک وەزیری نوێی دارایی لە حکومەتی ئەردۆگان دەستنیشانکراوە و لە بازاڕە جیهانییەکاندا ڕێزی دەگیرێت؛ شیشمەک لە لێدوانەکانی سەرەتایدا دووپاتی کردەوە، تورکیا هیچ بژاردەیەکی نییە بێجگە لە گەڕانەوە بۆ "بناغەیەکی لۆژیکی" لەپێناو فەراهەمکردنی توانای پێشبینیکردن لە ئابوورییدا.