لیژنەی باڵای هەڵبژاردن: هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت

سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە) رایگەیاند کە هەڵبژاردن لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.

دوای ئەوەی مەڕسومی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن کە سەرۆککۆماری تورک تەیب ئەردۆغان واژۆی کردبوو، لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە، سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن (یەسەکە) ئەحمەد یەنەر لێدوانیدا. یەنەر باسی لەوەکرد کە هەڵبژاردنی گشتیی و پەرلەمان لە ١٤ی ئایاردا بەڕێوەدەچن.

سەرۆکی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار ئەگەر بکەوێتە گەڕی دووەمە، ئەوا لە ٢٨ی ئایاردا ئەو پرۆسەیە ئەنجام دەدرێت.

هـ . ب