ماک لە جزیر و گەڤەر گورزی لە "هێزە داگیرکەرەکان" وەشاند

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایگەیاند لە ناوچەی جزیری شەرناخ و ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ بە بۆمب گورزیان لە هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک وەشاندووە.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو گوتی: "جەنگاوەرانمان لە شەوی ٢٤ ی تشرینی یەکەم لە دەوروبەری کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە گەڕەکی جودی لە جزیر گورزی لە هێزە داگیرکەرەکان وەشاند، لە چالاکییەکدا دژی بازگەی ئۆتۆمبیلە زرێپۆشەکان، جەنگاوەرانمان بە بۆمب هێرشیان کردە سەر داگیرکەران".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "پاش تەقینەوەیەکی مەزن، چەندین ئۆتۆمبیلی زرێپۆش ڕەوانەی شوێنەکە کران، لە ئەنجامی چالاکیەکەدا گورز لە ئۆتۆمبیلێک وەشێنرا، بەڵام نازانرێت داگیرکەری بریندار هەن یان نا. پاشان داگیرکەران ناوچەکەیان گەمارۆدا و هێرشیان کردە سەر گەل، جەنگاوەرانمان بەبێ زیان لە گۆڕەپانەکە کشانەوە".

ڕاگەیاندراوی ماک دەربارەی چالاکییەکەی گەڤەر، وەهایە:

"جەنگاوەرانمان سەرلەبەیانی ٢٤ ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٧:٠٠ لە گەڕەکی ئەسکی کیشلای گەجەر بە بۆمبی دەستی چالاکیان دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی جۆری فۆرد ڕاگنەری داگیرکەران ئەنجامدا. بۆمبەکە فڕێدرایە ژێر زرێپۆشەکە و تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. لە ئەنجامدا گورز لە زرێپۆشەکە وەشێنرا، نەزانراوە هیچ داگیرکەرێک بریندار بووە یان نا".

لە درێژەدا گوتراوە: "پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە شەڕی ئازادی بەردەوامە، گەریلا دژی هێرشە داگیرکارییەکان بەرخۆدان دەکات، گەلەکەمان لە چوار پارچە قارەمانانە بەرخۆدان دەکات. ئەوەی دەتوانێت شەڕ بوەستێنێت، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەیە. چالاکییەکانی وەڵامدانەوەمان دژی کۆمەڵکوژییەکانی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت. پێویستە هەموو جەنگاوەرانمان، لە بەرامبەر کوشتنی هەر مناڵێک و هەر تاکێکی گەلەکەمان، وەڵامی پێویست بدەنە دەوڵەتی دڕندەی تورک.

هاوڕێ ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین کە لە ئەنقەرە بە ڕۆحی فیدایی گورزی مەزنیان لە دوژمن وەشاند، بیر دەهێنینەوە و چالاکییە مێژووییەکەیان پیرۆز دەکەین. پێویستە تەواوی گەلەکەمان لەسەر ڕێگەی شەهیدە قارەمانەکانمان دژی داگیرکەری تورکی دڕندە و قڕکەر بەرخۆدان بکات و شەڕی ئازادی مەزن بکات. ڕۆژی ئەوەیە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان مەزنتر بکەین".