ماکرۆن: ئێمە و قەسەدە و شەڕڤانە قاڕەمانەکانی کورد داعشمان تێکشکان

ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بە ڕۆڵی قەسەدە لە سەرکەوتنەکانی دژی داعش کرد و شەڕڤانە کوردەکانی وەک قارەمان پێناسە کرد. ماکرۆن ڕایگەیاند کە ئەگەر ئەردۆغان دەست لە درۆکردنی هەڵبگرێت، دەتوانرێت کۆتایی بە ئاڵۆزیەکان بهێنرێن.

ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆک وەزیری فەڕەنسا بۆ کەناڵی ئەلجەزیرە قسەی کرد و وتی، "دەوڵەتی تورک لەناو هەڵوێستێکی دوژمنکارانە و شەڕکەر لەدژی هاوپەیمانەکانی ناتۆدایە و ئەنقەرە ریککەوتنی قەدەغەکردنی چەکی لە لیبیا پێشێل کردووە."

ماکرۆن ڕایگەیاند کە تورکیا بە دوژمنایەتی هێرشی کردە سەر سوریا و وتی، : لەژێر چەتری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە زەمینیشەوە لە ڕێگای هاوپەیمانەکانمان کە قەسەدە و شەڕڤانە قاڕەمانەکانی کوردن، داعشمان تێکشکاند."

ماکرۆن باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە ئەردۆ‌غان سەرۆک کۆماری تورک رێز لە یەکێتی ئەوروپا و فەڕەنسا بگرێت، سیاسەتی تورکیا لە سوریا، لیبیا و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستیشی رەخنە کرد و وتی،"تورکیا لە بەرانبەر هاوپەیمانەکانی ناتۆ لەناو هەڵوێستێکی دوژمنکارانەدایە."

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشکرد کە ناکۆکی لەنێوان تورکیا و فەڕەنسادا سنوردار نییە و ئەوروپاش پشتگیری لە فەڕەنسا دەکات. هەروەها ماکرۆن هیوای خواست کە دۆخەکە ئارام ببێت و بۆ ئەوەش پیویستە ئەردۆغان ڕێز لە فەڕەنسا و بەهاکانی یەکێتی ئەوروپا بگرێت و 'درۆ نەکات'.

ف.ق