مانگرتن لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد ١٣٣ ڕۆژدایە
چالاکی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکان، مەخمور و یۆنان بەردەوامە.
چالاکی مانگرتن دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانەکان، مەخمور و یۆنان بەردەوامە.
گیراوانی سیاسیی دۆزی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک)، لە ٢٧ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بە ئامانجی کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا، کە زیادیانکردووە، دەستیان بە چالاکی مانگرتن کردووە. چالاکیی زیندانیان بە بڕیار و پێداگرییەوە لە ڕۆژی ١٣٣هەمین دایە و لەلایەن گروپی ٢٦ هەمینەوە بەردەوامە.
لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، لە دژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان، بە پێشەنگایەتی ژنان لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ چالاکیی مانگرتن دەستیپێکرد. چالاکییەکە لە ناو دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی مەخمور لە ڕۆژی ١١٢هەمیندا بەردەوامە.
هاووڵاتییانی کەمپی لاڤریۆی یۆنان بۆ داواکردنی کۆتایهێنان بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان و پشتگیریکردن لە چالاکی مانگرتوان لە زیندانەکاندا، لە چالاکیی مانگرتندان. چالاکییەکە بە پێشەنگی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە_ئە) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان دەستیپێکردووە و ماوەی ٩٥ ڕۆژە لە مانگرتن بەردەوامن.
ژ.ت