مانگرتن لە خواردن لە ئەسلینگەن کۆتایی هات
مانگرتن لە خواردن لە شاری ئەسلینگەنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیری لە چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری، کۆتایی هات.
مانگرتن لە خواردن لە شاری ئەسلینگەنی ئەڵمانیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیری لە چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری، کۆتایی هات.
مانگرتن لە خواردنی بەنۆرە لە ٩ ی شوبات دەستی پێ کرد، لە ١٤ ی شوبات کۆتایی هات.
لە کۆتا ڕۆژی چالاکییەکەدا، چالاکوانان بەرەو شاری مێتز بەڕێ کەوتن. چاوەڕێ دەکرێت چالاکوانان لە مێتز بەشێوەیەکی جەماوەری پێشوازیان لێ بکرێت. ڕێپێوانکەرانی ئازادیش کە لە پاریسەوە بەڕێکەوتن، بەرەو ستراسبۆرگ درێژە بە چالاکییەکەیان دەدەن.
چالاکییەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئەسلینگەن بە کۆمەڵەیەکی ١٠ کەسی دەستی پێ کرد.
نوێنەری چەندین ڕێکخراوی جڤاکی و پارتی سیاسی و تەڤگەری چاندی کورد (تەڤ-چاند) سەردانی مانگرتن لە خواردنەکەیان کرد.
لە چالاکییەکەدا بە پێشەنگایەتی دەسپێشخەریی ژنانی مەریەم و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ کارت بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نێردرا. هەروەها بۆ ڕێپێوانەکەی کۆڵن ١٠ هەزار برۆشۆر دابەشکرا.