مانگرتن لە لاڤریۆی یونان بە دەستەی ٣٠هەم بەردەوامە
لە وڵاتی یۆنان و لە کەمپی پەنابەرانی شاری لاڤریۆ چالاکی مانگرتن لەخوادن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان دەستپێکردبوو، چالاکییەکە بە دەستەی ٣٠ هەم لە ڕۆژی ١٤٦هەمی خۆیدایە.
لە وڵاتی یۆنان و لە کەمپی پەنابەرانی شاری لاڤریۆ چالاکی مانگرتن لەخوادن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان دەستپێکردبوو، چالاکییەکە بە دەستەی ٣٠ هەم لە ڕۆژی ١٤٦هەمی خۆیدایە.
لە کەمپی پەنابەرانی لاڤیریۆ لە وڵاتی یونان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکی گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن داوە. ئەم چالاکییە ١٤٦ ڕۆژە بەردەوامە.
لە ڕاگەیەنراوی دەستەی ٣٠هەمدا سڵاو نێردرا بۆ بەرخۆدانی گەریلا و داواکرا کە همووکەسێک خاوەنداریەتی لە بەرخۆدانی ئیمرالی و گەریلا بکات و دەستنیشانکرا کە سەرکەوتنی هەرە مەزن تێکشکاندنی گۆشەگیری لە ئیمرالیە.
چالاکی ئاشتی پارێز یانێس ڤاسێلێس بەشداری چالاکییەکە بوو.
تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و ناوەندی چاندی کوردستان پێشەنگایەتی ئەم چالاکیە دەکەن.
لە رۆژی ١٩ی گوڵان دەستەی ٢٨هەم چالاکی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردوە. چالاکییەکە بەردەوامە.
ک-ش