ماردەف داوای پشتیوانی لە بازارجخ دەکات
ماردەف بە بیری هێنایەوە کە دوو مانگ دوای بومەلەرزە ئەمجارەیان زریان و رەشەبا رووی کردەوەتە ئەو ناوچانە و بەوهۆیەشەوە داوای پشتیوانی کرد.
ماردەف بە بیری هێنایەوە کە دوو مانگ دوای بومەلەرزە ئەمجارەیان زریان و رەشەبا رووی کردەوەتە ئەو ناوچانە و بەوهۆیەشەوە داوای پشتیوانی کرد.
فیدراسیۆنی کۆمەڵە دیموکراتیکەکانی مەرەش (ماردەف) لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، "ئەوەندە نابێت کە بومەلەرزە لە بازارجخ، ئەلبیستان و مەرەشیدا. کارەساتێکی بەو جۆرەیە کە ئێمە نەمانتوانی لە ماوەی دوومانگدا برینەکانمان بە تەواوەتی سارێژ بکەین. لەبری ئەوەی دەوڵەت کار بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی بومەلەرزە بکات، بینیمان کە وەک دەرفەتێک بۆ خۆی دەیقۆزێتەوە".
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی ماردەفدا هاتووە: "٢٠ی نیسانی ٢٠٢٣ زریان بازارجخی گرتەوە، خێمەی خەڵکەکەمان کە لەناو خێمەدا دەژین تێکچوون. دوو کەسیش ژیانیان لەدەستداوە و بەسەدان کەسیش برینداربوون.
هەڤاڵان و هاوڕێیانی هێژا، وتەی 'مرۆڤ بە پشتیوانییەوە دەتوانێت بژی' بۆ ئەو رۆژانە وتراوە. دەبێت ئێمە ئەمڕۆ خاوەنداری لە کەسوکارمان بکەین.
گەلە بەنرخەکەمان، کێ چ لەدەست دێت دەبێت بۆ بازارجخی بکات.
ئێمە وەک ماردەف دەبینە یارمەتیدەر و دەبینە پردێکیش بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و ئەرکی خۆمان بەجێدەگەیەنین. لەو بڕوایەداین کە ئێوە هەوڵ دەدەن ببنە پشتیوان و یارمەتیدەر".
هـ . ب