مارسیلیا: چالاکیەکانی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' بەردەوامن
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە ١ی تشرینی دووهەمەوە چالاکی هەڵواسینی وێنەکانی رێبەری گەلی کورد، دەستی پێکردووە.
لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە ١ی تشرینی دووهەمەوە چالاکی هەڵواسینی وێنەکانی رێبەری گەلی کورد، دەستی پێکردووە.
ماوەی ١٠ رۆژە لە شاری مارسیلیای فەرەنسا بۆ ئازادی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکی دەستی پێکردووە. لە هەیەمین رۆژیدا، چالاکیەکان لە گەڕەکی نۆرد و سێ ناوچەی تری شارەکە بەڕێوە چوون.
ئەندامانی ناوەنی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کورد، بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر و گروپێک لە گەنجانی ئانارشیست، وێنە و پانکارتەکانیان هەڵواسی.
بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێر رایگەیاند ئەوان بەردەوامن لە چالاکیەکانیاندا و وتیشی:"بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، هەموو گەنجانی کورد لە گۆڕەپانەکانن." هاوکات بانگەوازیەکیشی ئاڕاستەی گەنجانی کورد کرد کە لە دەوری رێبەری گەلی کورد کۆببنەوە.
ز.ش