ماوەی دەستگیرکردنی ٨هەدەپەیی درێژکرایەوە

لە میرسین ئەو ٨ بەڕێوەبەرەی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون، کاتی دەستگیرکردنەکانیان درێژ کرایەوە.

ڕۆژی ٢ی ئادار بە فەرمانی سەردۆزگەر کۆماری مێرسین ٨ئەندام وبەڕێوەبەری هەدەپە دەستگیرکرابوون.

٨ ئەندام و بەڕێوەبری هەدەپەیان هێنایە دادگەی مێرسین، بڕیاری درێژکردنەوەی دەستگیرکردنەکەیان درێژکرایەوە.

دەستگیرکراوەکان بریتین لە هاوسەرۆکی پێشووی مێرسین زەلال ئۆنان و مووستەفا لشک، هاوسەرۆکی ناوچەی ئاکدەنیز و تۆراسام مونیر گیوزەل و گابار کارابای و ئەندامی هەدەپە زۆزان ئیلگەن، ڕافیعە ئیرکۆل، سەرۆکی گیش-دەر عەبدوڵا کوتۆ و چالاکێکی تەژا بێریتان ئۆنان.

ک-ش