ماڵی کوردان لە کۆڵن: دەوڵەتی تورک کۆمەڵەکەمانی کردووەتە ئامانج
دەستەى بەڕێوەبەریی ماڵی کورد لە کۆڵنی ئەڵمانیا باسی لە ئیدعا بێ بنەماکانی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی کۆمەڵەکەیان کرد و بانگەوازێکی بۆ گەل بڵاوکردەوە.
دەستەى بەڕێوەبەریی ماڵی کورد لە کۆڵنی ئەڵمانیا باسی لە ئیدعا بێ بنەماکانی دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی کۆمەڵەکەیان کرد و بانگەوازێکی بۆ گەل بڵاوکردەوە.
راگەیاندراوێک لەلایەن یڵدز ئایدەنیز و شوکرو تۆرە هاوسەرۆکانی ماڵی کورد لە کۆڵن بڵاکرایەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هەوڵ و عەقڵییەتی دەوڵەتى تورک بۆ بە تاوانبار نیشاندانی رێکخراوە کوردییەکان کراوە و رایانگەیاندووە، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات لە رێگەى راگەیاندنەکان، ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانییەوە راستییەکان چەواشە بکات.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە رێکخراوێکی رۆشنبیرین، کە کێشە رۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی گەلی کورد دەخاتە رۆژەڤی خۆی و شانبەشانی گەلەکەمان هەوڵ دەدەین ئەو کێشانە چارەسەر بکەین و کۆمەڵەکەمان لەو بوار و بازنەیەدا کار دەکات، بەڵام بووەتە ئامانجی هێرشەکانی بە تاوانبار نیشاندان و ناشیرینکردنی دەوڵەتی تورک".
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ خۆی ئاشکرایکردووە، کە لە ئەڵمانیا ٨ هەزار سیخوڕ و ئەندامی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورک هەیە و کار بۆ بە تاوانبارنیشاندانی سیاسەتمەداران و کۆمەڵە و رێکخراوە دیموکراتیکەکانی کورد دەکەن.
لە راگەیاندراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، "لە میدیاکانی دەوڵەتی تورک دا بە شێوەیەکی رێکوپێک و سیستماتیک و هەماهەنگ رایدەگەیەنرێت، کە ژنێکی گەنج لە مانگی کانوونی دووەمدا لە ماڵی خۆیان چووەتە دەرەوە و لەلایەن پەکەکەوە رفێندراوە و لە کۆمەڵەکەى ئێمەدا راگیراوە. بەو شێوەیە و بە سیاسەتى شەڕی تایبەت کۆمەڵەکەمانیان کردووەتە ئامانج.
ئێمە ئەو تۆمەت و هەواڵە درۆیانە ئیدانە دەکەین. داوا لە هەموو کەس دەکەین، کە نەبن ئامڕازی بەکارهێنان و یاریکردنی دەوڵەتی تورک و نەکەونە ناو تەڵە و بۆسەکانی ئەو دەوڵەتەوە.
لە دژی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایە لە دژی بەڕێوەبەران و ئەندامانی رێکخراوەکەمان، ئێمە لە رووی یاساییەوە دەست بەکار دەبین و سکاڵا تۆمار دەکەین و داوا لە گەلەکەمان دەکەین، کە هۆشیار بن".
ژ.ت