مەحمود دیندار: بە دڵنیاییەوە قفڵی دەرگای ئیمرالی دەشکێنین

پەرلەمانتاری دەم پارتی مەحمود دیندار ڕایگەیاند، گەلی کورد بە پاڵپشتییەکی زۆرەوە پێشوازی لە "رێپێوانی مەزنی ئازادی" دەکات و وتی: "بە دڵنیاییەوە قفڵی دەرگای ئیمرالی دەشکێنین".

"رێپێوانی مەزنی ئازادی" کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکرد، لە نۆیەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

مەحمود دیندار پەرلەمانتاری دەم پارتی- وان لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی: "ئێمە لە ٩هەمین ڕۆژی ڕێپێوانەکەدا بەردەوامین لە چالاکیی. سەردانی هەر شاروچکە و گوندێک کە دەکەین، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازیمان لێدەکرێت. هەموو گەلەکەمان دەزانێت کە ڕێپێوانە بەشدار دەبێت، مانای چییە و ئەو ئەنجامەی کە دەمانەوێت چییە، بۆیە خاوەنداریەکی زۆر دەکرێت".

لە کۆتایی قسەکانیدا دیندار ئەم پەیامەیانەی ئاراستەی گەل کرد

"ئێمە بۆ ئیرادەی گەلی کورد ڕێپێوان دەکەین بۆ ئەوەی لە زیندان ڕزگاری بێت و ەبۆ ئەوەی قفڵە ڕزیوەکان بکەینەوە ڕێپێوان دەکەین، لە هەموو شوێنێک پاڵپشتییەکی بەرفراوانی گەل هەیە، دڵنیاین لە کۆتایی ئەم ڕێپێوانەدا گۆشەگیری لەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەشکێنین"، هەتا کاتێک گۆشەگیری کۆتایی پێدێت، ئێمە درێژە بەو ڕێپێوانانە دەدەین، قفڵی دەرگای ئیمرالی دەشکێنین.

بۆئەوەی مانا بە ئاشتی و ژیان ببەخشین و بۆئەوەی مرۆڤەکان بەئارامی لەماڵەکان و بەئارامی لەشەقامەکاندا هاتوچۆ بکەن، دەبێت گۆشەگیری بشکێنرێت و ئازادی بەدی بێت".

مەحمود دیندار پەرلەمانتاری دێم، ڕایگەیاند، ڕۆژی١٣ی مانگ لە شاری ئامەد دەبن و داوای لە گەلی ئامەد کرد بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە "رێپێوانی مەزنی ئازادی" لە باوەش بگرن.