مه‌تین ئینجی نوێنه‌ری ده‌به‌په له مێرسین زیندانی كرا
له مێرسین له ١٣ی ئه‌یلولدا مه‌تین ئینجی نوێنه‌ری ده‌به‌په ده‌ستگیركرابوو. ئینجی بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌رچوو.
له مێرسین له ١٣ی ئه‌یلولدا مه‌تین ئینجی نوێنه‌ری ده‌به‌په ده‌ستگیركرابوو. ئینجی بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌رچوو.
له مێرسین له ١٣ی ئه‌یلولدا مه‌تین ئینجی نوێنه‌ری ده‌به‌په ده‌ستگیركرابوو. رۆژی پێنج شه‌ممه ئینجی برابووه به‌رده‌م دادای سزای سوڵحی مێرسین و به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ‘خه‌ڵكی ناردووه‌ته ناو رێكخراوه‌وه‘ ئینجی بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌رچوو. ئینجی ره‌وانه‌ی زیندانی جۆری تی تارسوس كرا.
له هه‌مان كاتدا سه‌رله‌به‌یانی له هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان‌دا له ئاكده‌نیز ٢ ژن ده‌ستگیركرا. زانرا به بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه ‘ئه‌ندامی یه‌په‌گه‌ن‘ ئه‌و دوو ژنه ده‌ستگیركراون.
رۆژی پێنج شه‌ممه به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ‘بانگه‌شه‌یان بۆ رێكخراو كردووه‘ ١٠ كرێكاری شاره‌وانی گه‌وره‌شاری مێرسین دهستتگیركران. له ئاسایش وته‌ی ئه‌و ١٠ كه‌سه وه‌رگیرا.
هـ . ب