مراپ بەر لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و هێرشەکانی سەر کورد کرد

بزوتنەوەی دۆستایەتی گەلان و بەرەنگاربوونەوەی نەژادپەرستی (مراپ) بەر لە دانیشتنی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیدا خۆیدا سەبارەت بە تورکیا ئاماژەی بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و هێرشەکانی دژ بە کورد کردووە.

دانیشتنی ٥٦ەمینی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ١٨ی حوزەیرانەوە تا ١٢ی تەمووز لە شاری جنێڤی سویسرا سازدەکرت. بزوتنەوەی دۆستایەتی نێوان گەلان و بەرەنگاربوونەوەی نەژادپەرستی (مراپ) کە یەک لە بەشدارووانی دانیشتنەکەیە، بەر لەو دانیشتنە راپۆرتێکی لەسەر پێشێلکردنی مافەکان لە تورکیا پێشکەش بە کۆمیتەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

لە راپۆرتی مراپدا گۆشەگیر سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانەکان، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەڵبژاردنە گشتی وخۆجێییەکان لە تورکیا و کوردستان خراونەتەڕوو. لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە حکومەتی تورک لە ساڵانی رابردوودا پێش و پاش هەر هەڵبژاردنێک کردەوە چەوسێنەرانە و دژە دیموکراتیک لە دژی رەنجدەران، راگەیاندنەکان، هونەرمەندان، سیاسەتمەداران و مافپارێزان جێبەجێ دەکات و ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە رێگەی ئەو کردەوانەوە هەوڵ دەدرێت گەل و لایەن ئۆپۆزسیۆنەکان بێدەنگ و کپ بکرێن.

هـ . ب