لە فێستیڤاڵی موزیک لە فەرەنسا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە
گەنجانی کورد لە فێستیڤاڵی موزیک لە مارسیلیا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
گەنجانی کورد لە فێستیڤاڵی موزیک لە مارسیلیا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
ئەندامانی ەنجومەنی گەنجانی گەنجانی شەهید تژدا ئەکەجیک لە شاری مارسیلیای فەرەنسا لە فێستیڤاڵی موزیکدا پۆستەرەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە.
گەنجان لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' چالاکی نافەرمانی مەدەنیان ئەنجامدا.
گەنجان لە فێستیڤاڵی ساڵانەی موزیکی مارسیلیا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و چەند دروشمێکی دیکەیان بە فەرەنسی وتەوە.
گەنجان لە سەر پلاکاردەکان کە بەرزیان کردبووەوە نوسیبوویان "دەبێت سی پی تی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات". لەسەر ناوی گەنجان شاهین پاتیج قسەی کرد و وتی، "ئێمە لە دژی گۆشەگیری و پێشێلکارییەکان بەرامبەر رێبەر ئاپۆ، هەموو کات لە گۆڕەپانەکان دەبین و دەبێت کەس بەرامبەر بەو کردەوە نامرۆڤانانەیە بێدەنگ نەبن".
هـ . ب