لە ئارائو یادی شەهیدان کرایەوە
لە شاری ئارائوی سویسرا بەچالاکیەک یادی شەهید بێرڤان جودی، بێریڤان، خەبات سەیدا و زیلان کرایەوە.
لە شاری ئارائوی سویسرا بەچالاکیەک یادی شەهید بێرڤان جودی، بێریڤان، خەبات سەیدا و زیلان کرایەوە.
لە شاری ئارائوی سویسرا بۆ شەهیدان بێریڤان جودی (بەهیە ئەیاز) و خوشکەزاکەی شەهید بێریڤان (گولستان بەشتاش) کە لەساڵی ١٩٩٦دا شەهیدبوون و خەبات سەیدا (محمەد عیسا دەمیرتاش) و شەهید زیلان (زەینەب کناجی) کە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا چالاکیەکی فیدای ئەنجامدا، یادکردنەوەیەک ڕێکخرا.
چالاکیەکە لە ماڵی کوردی شاری ئارائو بە خولەکێک ڕێزلێنان بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، ئەندامانی ڕێخراوی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو)، ئەنجومەنی گەلی ئارائوی محمەد توونچ و ئەنجومەنی ژنی ڕۆژبین دەستیپێکرد.
لە چالاکیەکەدا بەناوی کۆماوەوە، سەعادەت کووران قسەیکرد و وتی: "ئێمە گرێدراوی شەهیدانین. شەهیدان لە پێناو خاک و گەلدا گیانی خۆیان فیداکرد. لە سایەی شەهیدانەوە گەشتووین بەم ڕۆژەمان."
هەر لە چالاکیەکەدا حەسەن ئایاز برای شەهید خەبات قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا وەک بنەماڵەی شەهیدان هەمیشە لەسەر ڕێگەی شەهیدانمان دەبین.
لە دوای قسەی بەشداربوون، بەڵگە فیلیمێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهیدان نمایشکرا، چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی"شەهید نامرێ" کۆتایهات.