کۆنگرەی کۆمەڵگای دێموکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) ڕایگەیاند، بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو نادادپەروەری، ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەی کە زیاتر لە ٢٥ ساڵە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا بەردەوامە، لە ٢٥ی حوزەیراندا لە ئەڵمانیا، سویسرا، هۆڵەندا، بەریتانیا و بەلژیکا لە مەیدانەکان ڕێپێوان ئەنجام دەدەین.
دەقی بەیاننامەکەی کەجەدەکە-ئە بەم شێوەیەیە:
ئیشکگریی ئازادیی ١٢ ساڵەی خۆی پڕ کردەوە
"لە ٢٥ی حوزەیران، ئیشکگریی ئازادیی ستراسبۆرگ ١٢ ساڵی تەواو پڕ دەکاتەوە. بەم بۆنەوە لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپا کوردستانییەکان و دۆستانیان لە دژی گۆشەگیری و بێ یاسایی دژی ڕێبەری گەلی کورد دەست بە ڕێپێوانی گشتگیر دەکەن.
12 ساڵە ئیشکگریی دادپەروەری بەبێ ڕاوەستان بەڕێوەدەچێت و درێژخایەنترین چالاکییە. ئەم ئیشکگرییە لە هەموو لایەکەوە گوزارشت لە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی گەلی کورد دەکات. چالاکوانانی ئیشکگریی ئازادیی لە هەموو ئەوروپاوە هاتن و کۆبوونەوە، کاریگەرییان لەسەر ئەو ناوەندانە هەبوو کە لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا تێکۆشان دەکەن و ئەم چالاکییەیان بەرفراوانتر کرد.
ئەمڕۆ ئیشکگریی ئازادیی ستراسبۆرگ بۆتە هەوێنی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی. ڕێبەر ئاپۆ کە وەک بناغەدانەری بەرخۆدانی گەورەی مێژوویی لە ئیمرالی دەناسرێت، هەموو ڕۆژێ لەم مەیدانەدا بە هەزاران جار پێشوازی لێدەکرێت.
سزای دیسپلین تەنها سەرپۆشێکی درۆیە
سزای دیسپلینی وەک بیانویەک بۆ گۆشەگیری لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەکار دێت. بەو شێوەیە هەوڵدەدەن بە گۆشەگیری ڕێگری لە کۆبوونەوەکان بکەن، بەڵام لە بنەڕەتدا دەیانەوێت بە 'مافی هیوا' ڕێگری لە دوبارە دادگایی کردنەوەی بکەن. هەوڵ دەدەن ڕێگری لە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن. ئەمەش جێگەی قبوڵکردن نییە. 'سزای دیسپلین' سەرپۆشێکی درۆیە.
بەڵام لە ئیمرالی بەرخۆدانێکی مەزن بەڕێوە دەچێت. ئەم بەرخۆدانە مەزنە هەم دژی هێزە پیلانگێڕە نێودەوڵەتییەکانە، هەم دژی سیستەمی مرۆڤکوژ و قڕکەری دەوڵەتی تورکە. ئەم بەرخۆدانە بەبڕیارەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی هەیە.
دەبێت بێ ئەخلاقی و بێ یاساییەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا بکەین.
بۆیە پێویستە بەرخۆدانی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو جیهاندا بڵاو بکەینەوە و دەوڵەتی تورک کە دان بە یاسا و ئەخلاقدا نانێت ئاشکرا و ڕیسوای بکەین. پێویستە لە بەرزترین ئاستدا هەموو دەرفەتەکان بەکار بێنین و بە ئامرازی نوێی و یاساییەوە تێکۆشان بگەیەنینە ئەنجام.
سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمرالی ڕەوا نییە و قبوڵی ناکەین. ئێمە دەبێت سیستەمی ئیمرالی کە بە بێ یاسایی و نادادپەروەرییەکی ڕەها بەڕێوە دەچێت ئاشکرا بکەین و رووی ڕاستی دەوڵەتی تورک بۆ هەموو لایەک بناسێنین. پێویستە هەڵمەتەکە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ـەوە دەستی پێکردووە دەوڵەمەند بکەین و هەنگاو بە هەنگاو لە هەموو مەیدانەکان پەرەی پێ بدەین و ئەنجام وەر بگرین.
دەبێت هەڵمەتی ئازادیی گەورەتر بکەین
سەرەتا دەبێت سی پی تی، ئەنجومەنی دژ بە ئەشکەنجەی ئەوروپا و ئەو دامەزراوانەی کە پەیوەندییان بە گۆشەگیرییەوە هەیە، ناچار بکەین هەڵوێستیان هەبێت. بۆ ئەمەش دەبێت لە هەر چوار گۆشەی جیهانەوە بە کۆمەڵگای ئازادیخواز و دیموکراسیخوازانەوە بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیی جیهانی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' بکەن و هەڵمەتەکە گەورەتر بکەن.
چالاکییەکانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە زۆربەی ناوەندەکانی ئەوروپاوە لە ٢٥ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت. با گەل، گەنجان، ژنان، گەورە و بچووک و دۆستانمان بە شێوەیەکی سەفەر بەری بەشداری چالاکییەکان بکەن."
کەجەدەکە-ئە سەبارەت بە بەرنامەی چالاکییەکان ئەم زانیاریانەی بڵاو کردەوە:
بەلژیکا
برۆکسل
بەرواری: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٣:٠٠
شوێن: شوێنی لۆکزامبۆرگ برۆکسل (بەردەم پەرلەمانی ئەوروپا)
سویسرا
ژنێڤ
بەرواری: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤| کات: کاتژمێر ١٢:٠٠
شوێن: ڕێپێوان لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤەوە بۆ ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە دەچێت
بەریتانیا
لەندەن
بەرواری: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٢:٠٠
شوێن: 25 New Inn Yardلندن EC۲A ۳EA (لێبوردنی نێودەوڵەتی بەریتانیا)
ئەڵمانیا
هانۆڤەر
بەرواری: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٧.٣٠
ناونیشان: Hauptbahnhof
دوسلدۆرف
بەرواری: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٧:٣٠
ناونیشان: DGB Haus
فرانکفۆرت
بەرواری: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٧:٠٠
ناونیشان: ویلی براندت پلاتز
هامبۆرگ
بەروار: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٧:٠٠
ناونیشان:Mönckebergstraße1.
هایلبرۆن
بەروار: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٧:٣٠
ناونیشان: کیلیان پلاتز
هۆڵەندا
ئەمستردام
بەروار: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٨.٠٠
شوێن: وێستگەی ناوەندی ئەمستردام
فەرەنسا
نانت
بەروار: ٢٥-٠٦-٢٠٢٤
کات: کاتژمێر ١٨:٣٠
ناونیشان: Place Du Commerce