مەسرور بارزانی لە ترسی ناڕەزایەتی خشتەی گەشتەکەی بۆ ئەوروپا بڵاو نەکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم  دوێنی بە گەشتێک گەیشتە وڵاتی هۆڵندا، بەڵام لە ترسی ڕەوندی کوردی خشتەی گەشتەکەی بڵاو نەکردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنی سەر لە بەیانی لە سەفەرێکی کتۆپڕدا گەیشتە لاهای هۆڵندا، بەڵام لە ترسی پرۆتسۆ و ناڕەزایەتیی ڕەوندی کوردی لە ئەوروپا خشتەی سەفرەکەی بۆ ئەورپا بڵاو نەکردەوە.

بەهۆی سیاسەتی برسیکردنی، خراپیی حوکمڕانی، هەوڵدان بۆ دروستکردنی شەڕی ناوخۆ، بەرتەسک کردنەوەی ئازادییەکان و گرتنی ڕۆژنامەوانان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی زۆرترین ڕەخنە بووەتەوە و لەترسی ڕەخنە و پرۆتستۆی ڕەوندی کوردی بۆ ئەورپا مسرور بارزانی خشتەی گەشتە دیبلۆماسییەکەی بۆ ئەوروپا بڵاو نەکردەوە.

قادر نادر چالاکوانی دیاری ڕەوندی کوردی لە ئەورپا لەوبارەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، عورفی سەردانی سەرۆک وەزیرانی هەموو وڵاتێک وایە کاتێک هەر گەشتیكی سیاسی و دیبلۆماسی بکات پێشوەخت خشتەی گەشتەکەی بڵاو دەکاتەوە،  بەڵام سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ترسی پرۆتستۆی ڕەوندی کوردی لە ئەورپا دوور لە هەموو عورفێکی سیاسی دیبلۆماسی و سیاسی خشتەی گەشتەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

ژ.ت