MXDŞ هێرشە تیرۆریستیەکەی داعشی بۆ سەربەغداد ئیدانەکرد

مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال لە ڕاگەیەنراوێکدا هێرشە خۆکوژییەکەی چەتەکانی داعشی لە ٢١ی کانوونی دووهەم لە بەغداد ئیدانە کرد.

مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال، ئەوهێرشە خۆکوژییەی چەتەکانی داعش کە لە بەغداد ئەنجامیاندا ئیدانەکراد و سەرخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیەکان کرد و هیوای چاک بوونەوەی بۆ برینداران خواست.

ڕاگەیەنراوەکەی مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال بەم شێوەیە:

"  ئێمە هێرشە درندانەکەی ٢١ی کانوون کە لە پایتەختی عێراق ڕوویدا ئیدانە دەکەین. سەرخۆشی لە بنەماڵەی قووربانیان و هیوای زوو چاک بوونەوەمان بۆ برینداران هەیە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە داعش و هاوکارەکانی جارێکی تر ئاشکرای دەکەن کە هەرکات '  بمانەوێت دۆخی عێراق تێک دەدەین' ئەمەش لاوازی حکومەت نیشان دەدات.

چۆن عێراق و هەموو پارتە سیاسیەکان لە پێشوازی هەڵبژاردنەکاندان و سەرقاڵن. بەڵام لە ناوەندی پایتەختی هێرشی داعش هەیە.

پێویستە حکومەت وابیرنەکاتەوە کە داعش نەماوە، عێراق هێشتا لە دۆخی شەڕدایە. کردەوەیەکی ئاوەها لە دەسپێکی ساڵی نوێدا پەیامی خۆی هەیە بۆ ساڵی ٢٠٢١ .

لەم هێرشەدا بەداخەوە کاسبکار و خەڵکی هەژار کە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان خەریکی کارکردن بوون کرانە ئامانج.

ئەمەش جارێکی تر دڕندە بوونی داعش و هاوکارەکانی  و کردەوکانیان لە دژی مرۆڤایەتی نیشان دەدات.

ک-ش