میلانشۆن رەخنەى لە بێدەنگی فەرەنسا بەرامبەر بە داخستنی هەدەپە گرت
ژان لوک میلانشۆن سەرۆکی حیزبی راپەڕینی فەرەنسا لەبارەی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی فەرەنسا لە بەرامبەر دۆزی داخستنی هەدەپە، رەخنەى لە حکومەتی فەرەنسا گرت.
ژان لوک میلانشۆن سەرۆکی حیزبی راپەڕینی فەرەنسا لەبارەی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی فەرەنسا لە بەرامبەر دۆزی داخستنی هەدەپە، رەخنەى لە حکومەتی فەرەنسا گرت.
ژان لوک میلانشۆن سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی راپەڕینی فەرەنسا (فەرەنسای سەرکەش) لەبارەی گوشارەکانی سەر هەدەپە و دۆزی داخستنی هەدەپە پرۆژە پرسیارێکی بۆ وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا و وەزارەتی ئەوروپا نارد و تیادا رایگەیاندووە، لە دوای هەوڵی کودەتاکەى ساڵی ٢٠١٦ەوە "پاکتاوکردن و گوشارەکان" بۆ سەر هەدەپە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکەوە زیادیکردووە.
میلانشۆن لە دوای باسکردنی لە زیندانیکردنی پەرلەمانتاران و هاوسەرۆک شارەوانییەکان وتویەتی، "ئەمڕۆ ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار هەنگاوێکی تریشی نا و لە ١٧ی ئادارەوە دۆز و داوایەکی لە دادگای دەستووریدا بە پاساوی "بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر" بۆ داخستنی هەدەپە جوڵاندووە و کار بۆ داخستنی هەدەپە دەکات".
میلانشۆن ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەکو ئێستا زۆرێک لە هێزە نێونەتەوەییەکان و رێکخراوەکان لە دژی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەدەپە کاردانەوە و ناڕەزایەتییان نیشانداوە و وتویەتی، "ئەمریکا بۆ خۆی ناڕەزایەتیی بەرامبەر سەرۆک کۆمار ئەردۆغان نیشانداوە".
میلانشۆن وتیشی، "بەڵام تا ئێستا فەرەنسا هیچ کاردانەوە و دەنگێکی نییە" و رەخنەى لە حکومەتی فەرەنسا گرت و وتی، "وەزیری بەڕێز بۆ ئەوەى ئێمە بەهاکانی فەرەنسا بە بیر بهێنینەوە بە ئەردۆغانی سەرۆک کۆمار بڵێن، رێز لە دیموکراسی و هەموو گەلانی تورکیا بگرێت و بە خێرایی دەستوەردان لە دۆخەکەدا بکەن. دەبێت هەدەپە بژی و بمێنێت و لە ئارامیدا بێت".
ژ.ت