مەزڵوم عەبدی: شایەتی ساتەوەختێکی مێژوویین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی باسی لەوەکرد کە ئەوان شایەتی رووخانی رژێمێکی دیکتاتۆرن لە دیمەشق.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی باسی لەوەکرد کە ئەوان شایەتی رووخانی رژێمێکی دیکتاتۆرن لە دیمەشق.
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە رووخانی رژێمی دیمەشق لە سەر هەژماری خۆی لە دیجیتاڵ میدیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئێمە ئەمڕۆ لە سوریا بە ساتێکی مێژووییدا تێپەڕدەبین. ئێمە شایەتی رووخانی رژێمێکی دیکتاتۆرین لە دیمەشق. ئەوە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی سوریایەکی نوێ بونیاد بنرێت، کە پشت بە دادپەروەری و دیموکراسی دەبەستێت و مافەکانی سەرجەم دووریەکان دەستەبەر بکات. ئەو گۆڕانکارییە نەک هەر بۆ سوریا، بەڵکوو بۆ سەرجەم هەرێمەکە ئاماژەیە بۆ سەردەمێکی هیوابەخش".
عەبدی ئەوەسی خستەڕوو، کە پەیوەست بە ئایندەی سوریا دەبێت پستیوانی و ئەکریزی لە نێوان گەلاندا پەرەی پێبدرێت و وتی، "دەبێت سورییەکان هەموویان بە دەوری یەک ئامانجی هاوبەش کۆببەوە و ئاشتی جێگەی شەڕ بگرێتەوە". مەزڵوم عەبدی بۆ سەرخستنی ئەو قۆناغەش ئاماژەی بە گرنگی رێککەوتنی نەتەوەیی کرد.
رووخانی رژێمی دیمەشق نەک هەر بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆیی، هەروەها بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی سوریاش وەک دەرفەتێکی گەورە دادەنرێت".
لە راگەیەندراوەکەی مەزڵوم عەبدیدا جەخت لە گرنگی چەسپاندنی دیموکراسی و دادپەروەری لە سوریا کراوەتەوە.
لەم سەردەمە نوێیەدا ئەوەی مایەی گرنگیپێدان و راوەستە لەسەر کردنە بریتیە لەوەی کە رۆڵی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە چ شێوەیەک دەبێت و لە هەرێمەکەدا چ جۆرە گۆڕانکارییەک دێتە کایەوە.