ڕەمزیە ئاڵتوگ لە هاناو یادکرایەوە
ڕەمزیە ئاڵتوگ کە لە قامیشلۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژرا، لە هاناو بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
ڕەمزیە ئاڵتوگ کە لە قامیشلۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژرا، لە هاناو بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
ڕەمزیە ئاڵتوگ کە ٢٢ ی تشرینی یەکەم لە قامیشلۆ لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژرا، لە شاری هاناوی ئەڵمانیا بە مەراسیمێک یادکرایەوە.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد، پاشان مامی شەهید، خەبات تامور قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد ڕەمزیە یەکەم شەهید نییە، بەڵکو چواردەهەمین شەهیدی بنەماڵەکەیە. گوتی: "هەڤاڵ ڕەمزیە ساڵانێک لە باکور خەباتی کرد، پاشان دوو مناڵەکەی دایە دەستی بنەماڵەکەی و ڕووی کردە ڕۆژئاوا. سەری ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی ڕەمزیە و گەلی کورد ساغ بێت".
پاشان بەناوی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە)، زەینەب جەلال قسەی کرد. دواتر برای شەهید ڕەمزیە، یونس ئاڵتوگ، قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد، ڕەمزیە هەرچەن خاوەنی مناڵ بوو، بەڵام بەهۆی میراتی وڵاتپارێزی بنەماڵەکەیەوە نەیتوانی بەرامبەر ستەم بێدەنگ بمێنێت، لە تورکیا و ڕۆژئاوا تێکۆشانی کرد، گوتی: "ئەو تەنها خەونێکی هەبوو، ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد". هەموو ژیانی بۆ ئەم خەونە تەرخانکرد. ئەوکاتەی کچەکەی دڵدا ١٠ ساڵ و کوڕەکەی دڵگەش ١٧ ساڵ بوو، ٢٦ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا".
پاشان بەناوی کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدانەوە قسەکرا. دواتر درووشمەکانی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.
یادەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک کۆتایی هات.