ڕۆناهی سەرحەد: جەوهەری ٨ی ئادار، ڕاپەڕینە

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک دەستنیشانیکرد کە ئەمساڵ لە ٨ئادار بەدواوە لێپرسینەوەیەکی ڕادیکاڵ لە سیستەم دەکرێت و وتی: " جەوهەری پیرۆزبایی، سەرهەڵدانە. حەساب پرسینە لە سیستەم."

ئەندامی کۆردسیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنی کوردستان(پاژک) ڕۆناهی سەرحەد بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد.

ڕۆناهی سەرحەد لەسەرەتای قسەکانیدا لە شەخسی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی ژین جێزەر، لەیلا ئاگری، سەما کۆچەردا  هەموو شەهیدانی تێکۆشانی بەیرهێنایەوە و ٨ی ئاداری کە ژنان پیرۆزکرد.

ڕۆناهی سەرحەد ئەوەی هێنایە سەرزمان کە ژنانی کورد کاتێک لە ناو ڕیزەکانی پەکەکەدا دەستیان بە تێکۆشانی ئازادی ژنان کرد و هەر ٨ی ئادارێکیان کردووەتە ڕۆژبوونی تێکۆشین و بەم واتایە ٨ی ئادار پیرۆز دەکەن.

ڕۆناهی سەرحەد وتی، " ئێمە تێکۆشانێکی ئاوەهامان کردووە کە ٨ی ئادار لە واتای ڕۆژێکی سەمبولیک و بیرهێنانی ماف و گرفتی ژنان دەربخەین، هەر ڕۆژ بکەینە ڕۆژی تێکۆشان و ڕۆژی ژن."

' هێزەکانی یەژاستار، یەپەژە، یەژەشە و هەپەژە دەستکەوتی هەموو ژنانە'

ڕۆناهی سەرحەد ئەوەی هێنایە سەر زمان کە لە ناو هەلوومەرجی پیلانگێڕی لە کوردستان، بە پێی ڕۆح، واتای ٨ی ئادار وەڵامی هەرە گونجاو بە خۆپاراستن، بە تێکۆشانی ئازادی ژن دەدرێتەوە و وتی، " تێکۆشین و ڕێکخستنی خۆی نەسپێرێتە هێڵی خۆپاراستن، بە ناچاری تێک دەشکێت. گەریلا ژنەکان لەچیا، دەشت و شارەکان، یەکینە چەکداریەکانی ژنان مسۆگەری ئازادیە. دەستبەرداری نابین. لە دژی سوپای دەوڵەت نەتەوە و ڕێکخراوەکانی  وەک داعش، بوکو حەرام و هتد.. یان بەنەتەوەپەرەست و ڕەگەزپەرەستی پیاو کە دڕندەیی دەکەن، خۆپاراستن مەرجی سەرەکییە. ئەزموونی یەژاستار لە چیاکانی کوردستان، بە وانە مەزنەکانیەوە لە ئیستاوە مۆری خۆی لە پەڕەی مێژوو داوە. هەروەها لە ڕۆژئاوا ڕێکخستن بوونی خۆپاراستنی ژنان یەپەژە، بووە سەرچاوەی سوودوەرگرتن بۆ هەموو جیهان. وەکی تر لە شەنگال یەکینەکانی یەژەشە، لە ڕۆژهەڵاتی هەپەژە هەیە.ئەمە تەنیا دەستکەوتی ژنانی کورد نییە. دەبێت هەموو ژنان خاوەنداریەتی لەم دەستکەوتانە بکەن."

'دەتوانین واز لەهەرشتێک بهێنن، بەڵام نابێت دەستبەرداری خۆپاراستن ببین'

ڕۆناهی سەرحەد ئەوەی هێنایەسەر زمان کە سەرەتا ئەمریکا، ڕووسیا، فەرانسا، ئەڵمانیا و هەرکەسێک باش دەزانن کە ئاکەپە، ئەردۆغان بۆ بەهێزکردنی داعش هەموو کارێک دەکات و وتی، " هەتاکوو کێشەکانی سووریا چارەسەر نەبێت هەڕەشەکانی داعش بەردەوام دەبێت. لە بەر کردەوە و سیاسەتی قڕکەردنی دوژمن لە سەر ژنان، خۆپاراستن شێوازێکی ژنانە و تێکۆشانە.

پاراستن بابەتێکی ژنانە و نابێت بۆکەس دابنرێت.  کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال، بەسەدان مرۆڤی کۆمەڵکووژ کرد و ژنان-یان ڕفاند، دەستدرێژییان کردە سەر ژنان، بینرا کە نە حکومەتی عێراق و نە پەدەکە هیچ کارێکیان نەکرد. بە پێچەوانەوە لە ناوچەکە هەڵهاتن. ئیستاکەش بە زۆرەملێ بەنیازن کە هێزی خۆپاراستنی خەڵکی شەنگال هەڵبوەشێننەوە. ئەگەر خەڵکی شەنگال، ژنان و گەنجانی شەنگال دەست لە هێزەکانی خۆیان بەردەن، وەک ئەوەیە کە سەری خۆیان بردووەتە ژێژ  شمشێر. دەتوانن واز لەهەر شتێک بهێنن، بەژنانیشەوە، بەڵام دەبێت دەستبەرداری خۆپاراستن نەبن کە ئەو ڕێکخستنبوونە بۆ ژنانە. ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدانی خەڵکی شەنگال بە پیشەنگی ژنان و گەنجان،پیرۆزبایی ٨ی ئاداریان لێدەکەین."

' لە هەر وڵاتێکدا، لە ناو هەر کۆمەڵگەیەکدا  ژنان پێویستیان بە ڕێکخستن بوونی خۆپاراستن هەیە'

ڕۆناهی سەرحەد ئەمدامی کۆردیناسیۆنی پاژک ئەوەی هێنایە سەرزمان لەهەر وڵاتێک لە ناو هەر کۆمەڵگایەک ژنان بە هەمان هەڕەشە و مەترسی رووبەڕوو دەبنەوە و وتی، " دەبێت ژنان کۆبنەوە و یەکینەی خۆپاراستن درووست بکەن. ڕێگە و ڕێبازەکانیشی دەتوانن بە پێی دۆخی خۆیان دیاری بکەن. دەبێت ژنان ببنە خاوەن تۆڕێکی رێکخستنی کە ئاگایان لەیەک بێت. یەکینەی پاراستنی گەنجان دەتوانن هەبن و بتوانن کار وچالاکی بکەن. بە کامە رێگە و ڕێباز، بەکامە کەرەستە دەبێت با ببێت دەبێت ژنان بە مسۆگەری رێگەو ڕێبازی وڵام دانەوە بدۆزنەوە."

' خواستنی ئازادی ژنان خواستنی سیستەمێکی نوێی جیهانیە'

 لە بەردەوامی قسەکانیدا رۆناهی سەرحەد وتی، " سیستەمی کاپیتالیست کە ژن وەک هێزێکی سێکس، پڕۆپاگەندە و ڕەنجی بە هەرزانی بەکار دێنێت، ژنان لە ئاستێکی هەرە نزمدا دەهێلێتەوە، بەم شێوەیە سیستەم لە دژی کۆمەڵگە و مرۆڤایەتییە. درندەیی پیلانگێڕی کاپیتالیزم نە تەنیا لە دژی ژنانە هاوکات لە دژی مرۆڤایەتییە، ژینگە و جیهان لە ناودەبات. قەیران بەهۆی نەخۆشی کرۆنا، بێکاری، قەیرانی کۆمەڵایەتی، نا هاوسەنگی و هەموو دۆخی نەرێنی ناکارامەیی و داخرانی سیستەم دەخاتە پیش چاوان. مرۆڤایەتی ناتوانێت سەدەیەکی تر بەم سیستەمە کاپیتالیستیە ژیان بکات. خواستی ئازادی ژنانی خواستی سیستەمی نوێی جیهانیە."

ڕۆناهی سەرحەد ئاوەها درێژەی بەقسەکانیدا، " هەتاکوو سیستەمی کاپیتالیست لە ناو نەچێت کە سیستەم بوونی هزری شارستانی چینیە و سیستەمێکی نوێ لەشوێنیدا دانەمەزرێت، ژن ڕزگار نابێت. ژن و کۆمەڵگە ڕزگار نابن. تەڤگەری سەرەکی لەناو تەڤگەرە دژە سیستەمەکان، تەڤگەری ژنانە. ژنان کە تێگەیشتوون لەم ڕاستیە، لەهەر شوێنێکی جیهان بە میتینگ، خۆپیشاندان، گفتووگۆ، سەرهەڵدانی لێگەڕینی خۆیان لە سیستەمێکی نوێ نیشان دەدەن. ئەمساڵ لە ٨ی ئادار بەم لاوە هەڵوێستێکی ڕادیکاڵ نیشان دەدرێت کە لێپرسینەوە لە سیستەمی پیاوسالار دەکات. پیرۆزکردن، پێشوازی کردنی ٨ی ئادار بە واتای سەرهەڵدان و ڕاپەڕینە. ژنانی هەرساڵ بە پەیامی ئازادی، بە گۆڕینی جەوهەری ڕاپەڕین بەشداری لە بۆنەکانی ٨ی ئاداردا دەکەن. جەوهەری پیرۆزکردنی ٨ی ئادارە. حەساب پرسینە لە سیستەمی پیاوسالار."

ڕۆناهی سەرحەد ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، " هەڵوێست، ڕۆح و هێڵی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن ١٥ هەڤاڵی قارەمانی ئێمە دیاری کرا کە لە گارێ داستانێکی مێژووییان نووسیووە. ئەندامی هێرشی داگیرکاری دەسەڵاتی ئاکەپە لە گارێ و لە لایەن تەڤگەرەکەمانەوە  ئەنجامەکەی بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا کرا. ١٥ هەڤاڵی قارەمانی ئێمە بە فەرماندەیی شۆرش بەیتۆشەباپ هێڵی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئێمە' نە بۆ گۆشەگیری، فاشیزم وداگیرکاری، کات کاتی ئازادیە'-یان دەستنیشانکرد. هێزەکانی گەریلا کە لە سەنگەربوون بە تاکتیکی گەریلای سەردەم دوژمنیان تێکشکاند.

ژنان و گەنجان کە هێزی گۆڕینی کۆمەڵایەتی و شۆڕشە، دەبێت کۆمەڵگە ڕاپەڕێنن. کات کاتی ئازادیە. ٨ی ئاداری ٢٠٢١ دەبێتە گۆڕەپانی لێپرسینەوەی ڕادیکاڵ و پڕبایەخ کە سەرکەوتن مسۆگەر دەکات. وتنی ئێمە ئەم چالاکییە بێت، چالاکی ئێمەش سەرکەوتوو دەبێت. لە چالاکی ئایدۆلۆژیک، سەربازی و سیاسیدا  کاری ئێمە کە ئاواکردنە بەردەوام دەبێت. ئێمە بە ڕۆحی گارە بە بێ جیاوازی لە دژی ژنان، دەستکەوتەکان وهەرێمەکانی ئێمە  هەر لایەنێک هێرش بکات ولام دەدرێتەوە."

ڕۆناهی سەرحەد وک دوا وتە ئاماژەی بەوەدا کە ، " ئێمە وەک ساڵی ژنان  پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢١ دەکەین، لە وتن هەتاکوو چالاکی، لەهوونەر هەتاکوو وەرزش، ئێمە لەهەموو بوارێکەوە بۆ بەهاکانی ئازادی تێکۆشان بکەین."

ک-ش