نامەى "نا بۆ داگیرکاری، نا بۆ شەڕی خۆکوژی" بۆ سەرۆکی پەرلەمان

ژمارەیەک لە ئەکادیمیسیان، ھـونەرمەنـد، رۆشنبیر، نـوسەر، رۆژنـامەوان، پـزیشک، مـافـناس، پێشەوای ئـایینی و بیرو بـاوەڕ لە کوردسـتان نامەیەکیان بۆ بە ناوی "نا بۆ داگیرکاری، نا بۆ شەڕی خۆکوژی" بۆ رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان نووسی.

لە نامەکەدا راگەیاندراوە، " پێویستە کە دەسـتبدەینە دەسـتی یەکتر و ھەمـوو رێوشوێنێکی پێویست بگرینە بەر بۆ وەستاندنی ئەو پیلانە خەتەرەی دوژمنانی گەلی کوردستان".

دەقی نامەکە بۆ سەرۆکی پەرلەمان

بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان؛ بەڕێز ڕێواز فایق

نا بۆ داگیرکاری ، نا بۆ شەڕی خۆکوژی

ئێمە، وەک ئەکادیمیسیان، ھـونەرمەنـد، رۆشنبیر، نـوسەر، رۆژنـامەوان، پـزیشک، مـافـناس، پێشەوای ئـایینی و بیرو بـاوەڕ لە کوردسـتان بە ھەمـوو جیاوازییەکانـمانەوە و خەڵکانی ھەرچـوار پـارچەی کوردسـتان کە لە دەرەوەی وڵات، لە ئەوروپـا، کەنەدا، ئـوسـتورالیا، روسیا، ئەرمەنسـتان، ئـامـریکا و وڵاتی چین، دەژین؛ لەسەر نـاوی ھەزار و پێنجسەد و شەش کەس کە ئیمزامانکردووە؛ ئەم داواکاریی و بانگەوازە پێشکەشی ئێوە دەکەین.

لای ھەمـوومـان ئـاشکرایە کە گەلی کوردسـتان سـاڵنێکی دوور و درێژە لە ژێرداگیرکارییدا دەنـاڵێنێ. دەوڵەتە داگیرکەرەکان لە چەوسـانـدنەوە و ئـازاردانی کوردسـتانییان درێغییان نەکردووە. سەرەرای ھەمـوو ئـاسـتەنگی و کێشە جۆربەجۆرەکان؛ دوژمـنان ھەرگیز دەسـتیان لە گەلی کوردسـتان و دەسـتکەوتەکانی نەپـاراسـتووە. لەگەڵ ئەوەشـدا، ئێستا گەلی کوردسـتان لەھەمـوو کات زیاتـر ھیوای بە ئـازادبـوون و رزگـاریی ھەیە. فـرسەتی رزگـاریی و پـتەوکردنی سـتاتۆی کوردسـتان لە پێش گەلدایە.

دەوڵەتە داگیرکەرەکان، بەتـایبەت دەوڵەتی تـورک وەک مەزنـترین دوژمنی کوردسـتان، لە ھەمـووکات زیاتـر دووچـاری کێشە و قەیرانی سیاسیی، سەربـازی، کۆمەڵیەتی، ئـابـووری و دیپلۆمـاسی بـوونەتەوە. ئەمەش دەرفەت دەداتە گەلی کوردسـتان کە پلانە دزێوەکانی ئەم دوژمنە رەگەزپەرستانە تێکبشکێنێت.

بۆیە بەھیچ شێوەیەک لە قــازانجی گەلی کورســتان نیە کە ھێزێکی کوردی ببێتە داردەســتی دەوڵەتی تــورک و ھەوڵی ھەڵگیرسـانـدنەوەی شەڕی کوردکوژیی و خۆکوژی بـدات. لەسەر ھەمـوومـان پێویستە کە دەسـتبدەینە دەسـتی یەکتر و ھەمـوو رێوشوێنێکی پێویست بگرینە بەر بۆ وەستاندنی ئەو پیلانە خەتەرەی دوژمنانی گەلی کوردستان.

ئەگەر شەڕێک رووبــدا، ھەرگیز شەڕی پێشمەرگە و گەریللا نیە. ھەرگیز پێشمەرگە و گەریللا ئــامــادەنین شەڕی یەکتر بکەن. ئەوە شەڕی دەوڵەتی تورکە لەگەڵ گەل و ستاتۆ و بوون و ئیرادەی گەلی کوردستان.

پێویستە لایەنە سیاسییەکان، بەتـایبەت رایەدارانی ھەرێمی کوردسـتان و ئەوپـارتـانەی کە لەنـاو حـوکومەتـدان بە ئـاشکرا و بەبێ تـرس دەسـتبخەنە سەر بـرینەکە و رێگە لە پـلان و دەسـتی دوژمـن بـگرن و راسـتەوخۆ دەسـتنیشانی ئەو لایەن و گـروپـانە بکەن کە بۆ قازانجی خۆیان ئامادەن قوربانی بە گەلی کوردستان و دەستکەوتەکانی بدەن .

لەسەر نـاوی ھەزاران رۆڵەی گەلی کوردسـتان لەھەمـوو جێیەکی دونیاوە، کەسـایەتی و رۆشنبیر و خەڵکانی دڵسۆز بۆ گەل و خـاکی کورسـتان؛ بـانـگ لەگەلی خۆمـان دەکەین، بـانـگ لە کوڕان و کچانی پیشمەرگە دەکەین کە بـاھەمـوو پێکەوە رێگە بـگرین لە ھەڵگیرسـانـدنەوەی شەڕی مـاڵوێرانکەری خۆکوژی. لەبەردەم ویژدانی خۆمـانـدا بـوەسـتین و دەسـتبخەینە سەر برینەکەو بەتوندی بەگژ پلانی دوژمنانی گەلی کوردستاندا بچینەوە.

سەربەرزی و سەرکەوتــن بۆ خەبــاتکاران و گیانفیدایانی گەلی کوردســتان. شەھیدانی پێشمەرگە و شەرڤان و گەریللای ئـازادیی کوردسـتان روومەت و نـاسـنامەی وڵاتـن. بەھیوای پـاشەرۆژێکی رۆشـنتر سەقـامگیر و ئـازاد بۆ گەلی بە روومەت و بە حورمەتی کوردستان.

ئیمزای ئەندامانی ژووری قەیران:

١-دوکتۆر کرمانج گوندی؛ پرۆفیسۆر، زانکۆی تێنیسسی - وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

٢ -نەجمەدینی غوڵامی؛ ھونەرمەند - سوید

٣ -کینیاس حەمید، پەرلەمانتار- ئەرمەنستان

٤ -زۆزان دێریک، ئەندامی ڕەوەبەری پەیەدە - ئەوروپا

٥ -دوکتۆر سیڤان سەعید، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، زانکۆی شانشی- چین

٦ -گونەی ئاسلان، ڕۆژنامەوان - ئەوروپا

٧ -میران میراودەلی، نوەنەری بزوتنەوەی گۆڕان - ئەوروپا

٨ -مەنسور رەزاقی، رۆژنامەوان - ئوستورالیا

٩ -کاوە جەباری، جێگری سەرەۆکی ماڵی کورد - کەنەدا

١٠ -ساسان مێھرابی، ئەندامی رێوەبەری پلاتفۆرمی یارسان- ئەوروپا

١١ -عەزیزجەھۆ، رۆژھەڵتناس، روسیا

١٢ -ژاڵانە نەقشبەندی، رۆژنامەوان - بەلجیکا

١٣ -دوکتۆر دانا سەعید، پزیشک - ئەڵمانیا

١٤ -حاجی حەسەن بیسۆ، نوێنەری پارتی ئازادی دیموکراتیکی ئێزیدییان- ئەوروپا

١٥ -یاشار کوجوک ئاسڵن؛ ۆارتی ئازادیمیزۆپۆتامیا (پارتی ئاشوری)- ئەوروپا

١٦ -مەحمود داود، ئەندامی کۆمیتەی پارتی دیموکراتی کوردی سوریا - ئەوروپا

١٧ -لەیلا ئیمرەت، ھاوسەرۆکی ھەدەپەی ئەڵمانیا شارەداری پێشووی جیزرە - ئەڵمانیا

١٨-نوپەل مونزور، ئەندامی ڕێوەبەری رەڤگەری ژنانی کوردستان- ئەوروپا (تەژەکە-ئێ)

١٩ -مەحموود نووری، نوێنەری بەرەی فەیلی لە ئەوروپا.

٢٠ -جانۆ شاکر، شاعیر و رۆژنامەوان - ئەوروپا

٢١ -چەلیک یەڵدز، ھاوسەرۆکی ناڤ-یەک، کۆردیناسیۆنی ئەزدی لەدەرەوەی وڵات

٢٢ -کادار پیری، دەزگای کوردی بێسنوور، رۆژنامەوان - فەرەنسا

٢٣ -محەمد حاجی ئەحمەد زێبا، نوێنەری ئەوروپای حیزبی شوعی کوردستان

٢٤ -سەبری ئەریگیت، بەرپرسی پارتی ئیسلامی کوردستان- ئەوروپا

٢٥ -زەردەشت ھۆرامی، پلاتفۆرمی ھۆرام - بەریتانیا

٢٦ -دوکتۆر زەینەب بینیجی، کاردیۆلۆگ - دانمارک

٢٧ -داود ئۆوسەمە؛ نوێنەری ڕێوەبەری جڤاکی ئیسلامی - ئەوروپا

٢٨ -نەجدال دیشلی، پارێزەر - ئەوروپا

٢٩ -محەممەد بیللی، پارتی چەپی کوردی لە سوریا- ئەوروپا

٣٠ -دەمیر چەلیک، ھاوسەرۆکی فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوی (فەدا) - ئەوروپا

٣١ -دوکتۆر عەدنان ئەمین، سایکۆلۆگ، دەزگای کوردی- ئەڵمانی - ئەڵمانیا

٣٢ -دوکتۆر رزگار قاسم، سەرکۆی تەڤگەری نوێە کوردستان- سوریا - ئەوروپا

٣٣ -مەھدی کۆری، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان- ئەوروپا

٣٤ -یوکسەل کۆچ، ھاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتیک - ئەوروپا (کەجەدە- ئا).

ژ.ت