نه‌ورۆز له‌ مالمۆ و گۆتێبۆرگ به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پیرۆز كرا

كوردستانیان له‌ شاره‌كانی مالمۆ و كۆتێبۆرگی سوید، نه‌ورۆزی ئه‌مساڵیان به‌ جۆش و به‌ شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری پیرۆز كرد. له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سڵاو له‌ هه‌فته‌ی قاره‌مانێتی كرا.

به‌پێشه‌نگایه‌تی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیكی كورد له‌ سوید (هه‌رێمی سكانێ) له‌ هه‌رێمه‌كانی مالمۆ و گۆتێبۆرگی سوید جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ پیرۆز كرا.

پیرۆزبایی له‌ مالمۆ له‌ ٢٦ی ئادار، پیرۆزبایی له‌ گۆتێبۆرگ له‌ ٢٧ی ئادار به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ هه‌ردوو پیرۆزباییه‌كه‌دا وێڕای په‌یامه‌كانی پارت و رێكخراوه‌ سیاسیه‌كان، په‌یامی هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌ جه‌میل بایك به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆیی نمایش كران.

نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی پارتی چه‌پی سویدیش له‌ ئاهه‌نگه‌كاندا نه‌ورۆزیان له‌ گه‌لی كورد پیرۆز كرد.

نوێنه‌رانی پارتی چه‌پ باسیان له‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتیوانی كورد و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌رهێنانی په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ ‌لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان‌.

به‌شداربووانی پیرۆزباییه‌كه‌ به‌ جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ئاماده‌بوون و به‌و جۆره‌ نه‌ورۆزیان رازانده‌وه‌.

هه‌روه‌ها چه‌ندین هونه‌رمه‌ند: فه‌ریبورز كه‌ره‌می، یه‌لدا عه‌باسی، شیار و دژوار، گروپی گۆڤه‌ندی كچانی عه‌فرین و هۆزان فیغان هونه‌ری خۆیان پێشكه‌ش كرد. 
پیرۆزباییه‌كان له‌به‌ر گۆرانی هونه‌رمه‌ندان و به‌ گێڕانی گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێ تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوون.
هـ . ب