نەتانیاهو هەڕەشە دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: «چەند ئامانجێکی ئێرانیان لە سووریا کردۆتە ئامانج، دیمەشق دەزانێت ئەمە سەرەتایە».
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: «چەند ئامانجێکی ئێرانیان لە سووریا کردۆتە ئامانج، دیمەشق دەزانێت ئەمە سەرەتایە».
نەتانیاهو ڕایگەیاند ئەگەر هاویشتنی موشەکەکان لە سووریاوە بەرەو ئیسرائیل بەردەوام بێت، دیمەشق باجێکی گەورە دەدات. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل لەژێر هێرشێکی تیرۆریستی گەورەدایە و لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا ئاسایش و ئارامی دەچەسپێنێت.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەگەر پێویست بکات، تەل ئەبیب ئامادەیە بۆ ئۆپەراسیۆنی مەزن لە هەموو بەرەکانەوە.
هەروەها نەتانیاهو ڕوونی کردەوە، ئیسرائیل ڕێگە نادات بزووتنەوەی حەماس ژێرخانی لوبنان وێران بکات.
هەروەک سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، لەم بارودۆخەدا، یواف گالانت لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە وەک وەزیری بەرگری.