نوێنەرانی شەنگال داخوازییەکانیان گەیاندە بەرپرسانی عێراق

لە شەنگال دوای ڕێپێوانە جەماوەرییەکەی گەل، نوێنەرانی گەل و بەڕیوەبەری شەنگال لەگەل بەرپرسانی سەربازی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە. شەنگالیەکان جارێکی تر داوای خۆبەڕێوەبەری خۆسەریان کردەوە.

دوای ڕێپێوان لە ناوەندی شەنگال کە بە هەزاران کەس بەشدارییان تێداکرد، شاندێک لە نوێنەرانی مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال، پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدیی (پادێ)، تەڤگەری ئازادی ژنی ئێزدی تاژێ و ڕیش سپییانی کۆمەڵگەی شەنگال لەگەل بەرپرسانی سەربازی عێراق کۆبوونەوە.

چاوپێکەوتنەکە لە ناوەندی سەربازی سوپای عێراق لە شەنگال ئەنجامدرا. بە پێی هەوالێکی ئاژانسی رۆژنیوز، شاندەکەی شەنگال جارێکی تر تیشکیان خستووەتە سەرگرینگی ئیرادەی شەنگال و دەستنیشانیانکرد کە ئەوان خاوەنداریەتی لە ئیرادەی خۆیان دەکەن.

شاندەکە جارێکی تر داواکاری خۆیان کە خۆبەرێوەبەری شەنگالە بە شیوەی نووسراو ڕادەستی عێراق کرد.

بە پێی زانیارییەکان بەرپرسە سەربازییەکان جەختیان کردوە کە داخوازییەکانی خەلکی شەنگال بگەێننە بەغداد.

ک-ش