نورسەل ئایدۆغان: بە بێ عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد چارەسەر ناکرێت
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کە چاربووە رووبکاتە تاراوگە، باسی لەوەکرد، قۆناغەکانی ئۆسلۆ و ئیمراڵیی نیشانیاندا بە بێ بەشداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد چارەسەر ناکرێت.
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە کە چاربووە رووبکاتە تاراوگە، باسی لەوەکرد، قۆناغەکانی ئۆسلۆ و ئیمراڵیی نیشانیاندا بە بێ بەشداری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد چارەسەر ناکرێت.
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە نورسەل ئایدۆغان باسی لەوەکرد، لە ئاکەپە- مەهەپە بە سیاسی ناچارەسەری ناتوانن بگەنە هیچ ئەنجامێک و وتی، "گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری نەک هەر بۆ کوردان هەروەها بۆ گەلانی تورکیا تاکە رێگەی چارەسەریە".
ئایدۆغان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) باسی لەوەکرد کە ئەوان لایەنگری ئاشتی و چارەسەرین، لەو پێناوەدا تێدەکۆشن و وتی، لە دۆخی ئێستادا ئاگاداری دژواری و تەنگوچەڵەمەکانی تێکۆشانی ئاشتی و چارەسەرین. نورسەل ئایدۆغان رایگەیاند کە لە کاتێکدا هاوکاری ئاکەپە، ئەرگەنەکۆن، مەهەپە و هاوبەشەکانی دیکەیان بەردەوام، ئەستەمە بتوانین چاوەڕوانی چارەسەری و ئاشتی بین و وتی، "پرسی کورد تەنیا پرسی تورکیا نییە، لە هەمان کاتدا کێشە و پرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوڵەتانی جیهان و هەموو ئەو هێزانەیە کە پلان و بەرنامەیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە. ئێمە بەردەوام ئەوە دەڵێین؛ ئەوەی پرسی کورد چارەسەر بکات و ئاشتی دەستەبەر بکات، هێزی گەلە. بێگومان فاکتەری دەرەکی و هێزەکانی دەرەوەش بوونیان هەیە، ئەوەش گرنگە. تێکۆشانی گەلی کورد، دۆستانیان، هێزە چەپ و سۆسیالیستەکان و دیموکراسیخوازان یەکلاکەرەوەن."
هاوکاری ئاکەپە-مەهەپە و ئەرگەنەکۆن ناتوانێت بگاتە ئەنجام
نورسەل ئایدۆغان ئەوەی خستەڕوو کە ئیتر لە چوار لای جیهان خەڵک و هێزەکان دەزانن کە دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت؛ دەبێت ئەوە لەلای تورکیاشەوە ببینرێت و وتی، "هەم پرۆسەی ئۆسلۆ و هەمیش پرۆسەی ئیمراڵی نیشانیدا، بە بێ بەشداربوونی بەڕێز ئۆجالان لەو پرۆسانەدا پرسەکە چارەسەر نابێت. بەڵام لەو بابەتەدا پاشەکشێیەک هەیە. بە تەواوەتی رابردوو رەتدەکەنەوە و دەیانەوێت لەسەر ئەو رەتکردنەوەیە پرۆسەیەکی نوێ بخوڵقێنن. لە روانگەی منەوە هاوکاری ئاکەپە-مەهەپە و ئەرگەنەکۆن ناتوانێت لەو رێگەیەوە بگاتە ئەنجام. گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریش نەک هەر بە تەنیا بۆ کوردان، بەڵکوو هەروەها بۆ گەلانی تورکیاش، بۆ وڵاتێک کە ئابووریەکەی تێکڕووخاوە و خەڵکەکەی بوونە نائارامترین و نادڵنیاترین خەڵک، تاکە رێگەی رزگارییە".