نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی گەورەوە لە تۆرۆنتۆی کەنەدا پیرۆز کرا
نەورۆز لە تۆرۆنتۆ بە ڕێکخستنی ئاهەنگێکی گەورە پیرۆز کرا، کە نزیکەی ٣ هەزار کوردستانی بەشدارییان تێدا کرد.
نەورۆز لە تۆرۆنتۆ بە ڕێکخستنی ئاهەنگێکی گەورە پیرۆز کرا، کە نزیکەی ٣ هەزار کوردستانی بەشدارییان تێدا کرد.
لە شاری تۆرۆنتۆی کەنەدا نزیکەی ٣ هەزار کوردستانی لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی دیموکراتیکی کورد لە تۆرۆنتۆ و کۆمەڵەی ژنانی سارا ئۆزگور، کۆبوونەوە و جەژنی نەورۆزیان بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆزکرد.
لە سەرەتای ئاهەنگی پیرۆزکردنی نەورۆز هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی دیموکراتیکی کورد لە تۆرنتۆ قسەیان کرد و پەیامی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە ئەوروپا / KCDK-E) لەسەر نەورۆز خوێندرایەوە.
پەرلەمانتار فرانچسکۆ سۆربارا و نوێنەری تەڤگەری ژنانی ئای دەبلیو دی (IWD) لە تۆرۆنتۆ قسەیان کرد. هەروەها جلوبەرگی منداڵانی کورد نمایش کرا.
دوای نمایشکردنەکان، گروپی سەمای چیاگەر، هونەرمەندان سیدار کەنداڵ و ئازاد ئاسڵان چوونە سەر تەختە و جەماوەرە بە دەم گۆرانیەکانیانەوە گۆڤەند و هەڵپەڕکێیان گێڕا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.
لە کۆتایی ئاهەنگەکەدا هونەرمەند زنار سۆزدار چووە سەر تەختە و ئاهەنگی پیرۆزبایی نەورۆز بە گۆرانییەکانی ئەو کۆتایی پێهات.
ژ.ت