نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە هێلسنکی پیرۆزکرا
لە دوای ٢ ساڵ، لە شاری هێلسنکیی پایتەختی وڵاتی فینلاند نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا.
لە دوای ٢ ساڵ، لە شاری هێلسنکیی پایتەختی وڵاتی فینلاند نەورۆز بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پیرۆز کرا.
کوردستانیانی فینلاند ئێوارەی دوێنێ بەئاهەنگێک جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ئاهەنگی نەورۆز بە دروشمی "گۆشەگیری تێکبشکێنە، فاشیزم بڕووخێنە، کوردستان ئازاد بکە" بەڕێوەچوو.
کوردانی سەرتاسەری کوردستان لەگەڵ دۆستەکانیان بەشدارییان لە ئاهەنگەکەدا کرد.
لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزدا ئەحمەد یلدرم پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە باسی لە دۆخی سیاسیی کوردستان و جیهان کرد.
دواتر هونەرمەندان چۆمان ڕەشید، شیار و دژوار، عەلی ئاگری ژیان چوونە سەر تەختە و هونەرەکەیان پێشکەش کرد.
بەشداربووانی ئاهەنگەکە تا درەنگانی شەو گۆڤەند و شایی و هەڵپەڕکێیان گێڕا و جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
ژ.ت