نەورۆز لە بەرلین بە جۆش و خڕۆشەوە پیرۆزکرا

یەکەم ئاگری نەورۆز لە ئەوروپا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا هەڵکرا.

چالاکی نەورۆزی ئەمساڵ، بۆ پشتگیری لە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە رێکخرا.

بە هەزاران کەس بەشداریان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کرد. دۆستانی کورد بەشداریان کرد و لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری راگەیەندراوێک خوێندکرایەوە و باسی ئەوەکرا کە لەگەڵ ئەوەی گەریلا شەڕی راگرتووە، دەوڵەتی تورک هێرشی داگیرکەری لە رێگەی چەکی کیمیایی بەردەوامی پێدەدات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، نەورۆز بۆ پشتگیری لە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە ئەنجام دراوە.

چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ناوی هەدەپە سەزایی تەمەللی و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی و لەسەر ناوی کۆن – مەد و دی لینک قسە بکرێن.

هونەرمەندان نەڤشان، ئوزگور ئیشیک، بەنگی ئاگری، بەسەر شاهین، هۆزان ئایدن، هانی و شوان پەروەر گۆرانی بڵێن.

لە ئاهەنگەکەدا ئاگری نەورۆز داگیرسێنرا و بێوەستان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.

ف.ق