نەورۆز لە ئەرمینیا پیرۆز کرا

کوردستانیانی ئەرمینیا لە شاری ئێریڤانی پایتەخت جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

ڕۆژی یەکشەممە ئاهەنگی نەورۆز لە شاری ئێریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بەڕێوەچوو. کورد لە شارەکانی ئەلەگەز، ئۆکتۆبەریان و ئارتاشات بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز کۆبوونەوە.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان، پەیامی نوێنەرایەتیی ئیسنگ خوێندرایەوە.

ئاهەنگەکه له هۆڵی کۆنسێرتی ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەکادیمیای نیشتمانیی سوندوکیان بەڕێوەچوو و هونەرمەندانی ناوخۆ و ئازاد بەدران چوونە سەر تەختە و هونەری خۆیان نواند.

نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیایش پەیامێکی نارد و نەورۆزی پیرۆزکرد.

دوای ئەوەش هاوسەرۆکی ڕاوێژی گەلی کورد و پەرلەمانتار کنیاس حەسەنۆڤ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان ئیلا تۆڤماسیان و سلۆ دربۆیان قسەیان کرد.

ئەوانەى وتەیان پێشکەشکرد لە وتەکانیاندا پیرۆزبایی نەورۆزیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و شەهیدان و گەلی کورد کرد و ڕایانگەیاند، نەورۆز لە دژی زوڵم و ستەمە و نەورۆز بە بەهێز و جۆش خرۆشەوە پیرۆزکرا.

ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشم و گێڕاندنی هەڵپەڕکێ و گۆڤەند کۆتایی پێهات.

ژ.ت