نەورۆزی فرانکفۆرت بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەستی پێ کرد
کوردستانی و دۆستەکانیان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە نەورۆزی فرانکفۆرت کۆبوونەوە.
کوردستانی و دۆستەکانیان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" لە نەورۆزی فرانکفۆرت کۆبوونەوە.
نەورۆزی ئەمساڵ لەلایەن کۆن-مەد لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە ١٠ ی تشرینی یەکەم لەلایەن دۆستانی کورد لە سەرانسەری جیهانەوە دەستی پێ کرد، بە درووشمی "نەورۆز ئازادیە، ئازادی تۆ، ئازادی ئێمەیە" پیرۆز دەکرێت.
ئاهەنگەکە لە ڕێبستۆک پارک بەڕێوەدەچێت، هەزاران کەس لە پارێزگا جیاوازەکانی ئەڵمانیاوە ڕوویانکردۆتە گۆڕەپانی نەورۆز.
لە گۆڕەپانەکە پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی نەورۆز بەرزکرایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا، بە درووشمەوە سڵاوکرا لە تەکنیکی شەڕی نوێی هەپەگە دژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان. چەندین جار درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە و سڵاو لە گەریلا کرا.
ژنان و پیاوان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداری ئاهەنگەکە بوون، گەنجان ئاڵای یەپەگە و یەپەژە و پەکەکەیان بەرزکردەوە.
نەورۆز بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.
بڕیارە چەندین ڕاگەیاندراوی جۆراوجۆر بخوێنرێتەوە.