نەورۆزی ناوەندی ٢٠٢٤ ی ئەڵمانیا بە درووشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە" ڕێکخرا، لە فرانکفۆرت سەرەڕای باران و بەفر بەجۆشێکی مەزنەوە بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەکەدا هاوسەرۆکی فەجەدەکە-کاوە گوتی: "جەژنی سەرۆک ئاپۆ پیرۆز بێت، سڵاو لە تێکۆشەرانی جیهان و بەتایبەت ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. خاوەنداری لە پەیامەکانی نێو کوردستان دەکەین و لێرەش هەمان پەیام بڵاودەکەینەوە".
هاوسەرۆکی کۆن-مەد ڕوکەن ئاکچا نەورۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیان و گەریلا پیرۆز کرد، گوتی: "لە نەورۆزی ئامەد ملیۆنێک کەس ئیرادەی خۆیان نیشاندا، ئیرادەی وان ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بوو". ئاکچا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد، ڕایگەیاند کوردان بەهۆی چارەسەرنەکردنی پرسی کوردەوە لە ئەوروپا کۆچبەر بوون، گوتی: "دەوڵەتانی ئەوروپا نایانەوێت پرسی کورد چارەسەر ببێت. ئەی ئەڵمانیا، ئەم ئیرادەیە ببینە".
هاوسەرۆکی کۆن-مەد کەرەم گۆک گوتی: "لەگەڵ هەڵمەتی ئازادی، ئیتر گەلی کورد بڕیاریداوە بێ ستاتۆی قبووڵ ناکات، ئیرادەی ئێوە زنجیرەکانی ئیمراڵی دەشکێنێت، ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دەردەچێت و پێکەوە نەورۆزی ئامەد پیرۆز دەکەین".
وتەبێژی یەژەکە-ئە، کەزبان دۆغان، گوتی: "بەم بۆنەیەوە سڵاو لەو کەسانە دەکەین لەم نەورۆزی ئازادییەدا، مزگێنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیان لە زاپ و مەتینا و ئاڤاشین دا... چۆن گەریلاکانی ئازادی لە نەورۆزی ٢٠٢٤ لە ئاسمان ئاگری ئازادیان کردەوە، ئێمەش لێرە بانگ دەکەین: بێ سەرۆک ژیان نابێ!".
پاشان هونەرمەند بەرفین مامەدۆڤا لە کازاخستانەوە بەشداربوو، دواتر سیڤزیۆنێک دەربارەی گرنگی نەورۆز پیشاندرا.
لە ئاهەنگەکەدا پانکارتی "گەریلا لێیدا، تورکیا کەوت" و "سڵاو لە مزگێنییەکەتان دەکەین" سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا.
لەسەر ناوی تەڤگەری ڕۆژهەڵات مەریەم قادری نەرۆزی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلا و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز کرد، گوتی: "لەم نەورۆزەدا لە چیا ئازادەکانەوە مزگێنی بە ئێمە درا. ئێمە دیلگرتنی ڕێبەرمان قبووڵ ناکەین. پێویستە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لەنێو ئێمەدا بێت. بژی سەرۆک ئاپۆ. لەسەر ناوی تەڤگەری ڕۆژهەڵات بەڵێن دەدەین، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیان و بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕژێمی ئێران و تورکیا تێدەکۆشین".
هاوسەرۆکی دای لینکە جانین ویزلەر ڕایگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ ی ئادار شاندێک دەنێرنە کوردستان، داوای کرد حکومەتی ئەڵمان خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکات و شەرمەزارییە عەفرین بە پانزەری ئەڵمانی داگیرکراوە، دەبێت ناوچەی دژەفڕین لە ڕۆژئاوا ڕابگەیەنرێت، گوتی: "بە حکومەتی ئەڵمانیا کە کوردان تاوانبار دەکات، دەڵێین بەسە! کۆتایی بەم تاوانبارکردنە بهێنە! قبووڵ ناکەین ئەو تەڤگەرەی ئێزدییەکانی شەنگالی ڕزگارکرد، لە ئەڵمانیا قەدەغە بکرێت".
لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای "نەورۆز پیرۆز بێت" و "تێکۆشانی ئازادی پیرۆز بێت" و "بەرخۆدان ژیانە" و پۆستەری شەهیدانی نەورۆز و ئاڵای پەکەکە و کەجەکە و یەپەگە و یەپەژە بەرزکرایەوە.
ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.