نەورۆزی مانیسا: ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانمان دەوێت

لە گۆڕەپانی لالەی مانیسا بە بەشداری هەزاران کەس بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ'،'بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و ' لێرەوە هەزاران سڵاو لە عەبدوڵلا ئۆجالان' نەورۆز پیرۆزکرا.

لە گۆڕەپانی لالەی مانیسا بە بەشداری هەزاران کەس ئاهەنگی نەورۆز سازکرا. گۆڕەپانی نەورۆز بە ئاڵانی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز خەمڵێنران. ژنان و گەنجان بە جلوبەرگی کورد بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. گەنجانی ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە بە دروشم و پانکارت رێپێوانیان ئەنجامدا.

پێکهاتەکانی هاوپەیمانی رەنج و ئازاد بەشداریان لە ئاهەنگەکەدا کرد. بەرنامەی پیرۆزباییەکە بە رێزگرتن دەستی پێکرد و دروشمی شەهید نامرن وترانەوە. دایکانی ئاشتی و پەرلەمانتاران ئاگری نەورۆزیان کردەوە و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ وترانەوە.

بەڕێوەبەری دەبەپەی مانیسا حەسەن خەیری دیکیلیتاش قسەی کرد و وتی، " لێرەوە هەزار سڵاو لە عەبدوڵلا ئۆجالان. هەزار سڵاو لە شەهیدانی ئازادی و قوربانیانی بومەلەرزە."

دواتر هاوسەرۆکی هەدەپەی مانیسا و هاووتەبێژی پارتی چەپی سەوزی مانیسا نەورۆزیان پیرۆز کرد.

ناجی سۆنمەز ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی هەدەپە ئاماژەی بە بومەلەرزەکەی مەرەشدا و وتی، نەورۆز ئەمڕۆ بۆ قوربانیانی بومەلەرزەیە و نەورۆزی رۆژی بەرخۆدانە. سۆنمەز باسی ئەوەی کرد کە ١٤ی ئایار دەسەڵات لە سندوقەکانی دەنگدان تێکدەشکێنن. ئەوان هیچ کاتێک خۆیان رادەستی عەقڵیەتی سەردەست ناکەن و وتی، : بۆ ئەوەی تورکیایەکی ئازادیخواز و یەکسان دروست بکرێت ، بە هەموو رەنگەکانمان ژیان دەکەین. ئێمە بۆ ئەمە تێدەکۆشین. ئێمە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەینە نەورۆزی ئازادی."

سونمەز باسی لە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " گۆشەگیری ئیمڕالی لە هەموو شوێنێک بڵاوەی پێکراوە. لێرەوە بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلانە. بە ئاگری نەورۆز گۆشەگیری تێکبشکێنین."

دواتر رەمزیە توسن پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد رایگەیاند، بۆ تێکۆشاندنی دەسەڵات بڕیاریان داوە و وتی، " دەسەڵات دەیەوێت بە گۆشەگیری ئیمڕالی ئاڵۆزی دروست بکات. لە سیاسەتی کورد و دەنگی عەبدوڵلا ئۆجالان دەترسن. عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ گەلانی جیهان ئازادی دەیەوێت. دەزانین کە بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان قسە بکات ئاشتیەکی گەورە روودەدات. ئێمە ئازادی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالانمان دەوێت."

هونەرمەند محەمەد سەرحەدی هونەرەکەی پێشکەش کرد و ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ف.ق