نەورۆزی مێژوویی هۆڵەندا: عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەمانە

نزیکەی ٧ هەزار کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی هۆڵەندا بوون، دووپاتیان کردەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان "ئیرادەمانە" و گۆشەگیرکردنی تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە، چارەسەر دیالۆگە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە شاری دان هاگی هۆڵەندا ئاهەنگی مێژوویی نەورۆز ئەنجامدرا، نزیکەی ٧ هەزار کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

کوردستانیان و دۆستەکانیان لە ئاهەنگەکەدا کۆبوونەوە، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، گۆرانی هونەرمەندان جۆشێکی مەزنی بە ئاهەنگەکە بەخشی.

سیاسەتمەدار کەمال ئاکتاش ڕایگەیاند پێویستە نەورۆزی ئەمساڵ لە کوردستان و ئەوروپا بێجگە لە جەژنێک وەک ئیرادەی سیاسی قبووڵ بکرێت، پێداگری دەوڵەتی تورک لەسەر شەڕ دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی کێشەکە. ڕایگەیاند چارەسەر دیالۆگە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گۆشەگیری تاوانێکی دژی مرۆڤایەتییە.

ئاهەنگی نەورۆز پاش ماوەیەکی زۆر لە هۆڵەندا بۆ یەکەم جار بەم شێوە جەماوەری و مەزنە بەڕێوەچوو، جەماوەر لەگەڵ گۆرانی هونەرمەندان سڵاویان لە بەرخۆدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان کرد.

ژمارەیەکی بەرچاوی ژنان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و هەڵپەڕکێیان کرد.