نەورۆزی شەهید ڕوناهی و بێریڤان لە شوێنی چالاکییەکەیان پیرۆزکرا

ڕوناهی و بێریڤان لە شوێنی ئەنجامدانی چالاکییەکەیان یادکرانەوە، گوتیان: "بەڵێن دەدەین تا بمێنین دڵسۆزی یادی ئەوان دەبین و لەم پێناوەدا خەباتمان مەزنتر دەکەین".

ڕوناهی (بەدریە تاش) و بێریڤان (نیلگون یەڵدرم) کە ٢٢ ی ئاداری ١٩٩٤ لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا دژی سیاسەتی دەوڵەتی ئەڵمان پەیوەست بە تاوانبارکردنی تێکۆشانی ڕەوای ئازادی گەلی کورد، بە سوتاندنی جەستەیان چوونە ڕیزی نەمرانەوە، لە ٣٠ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیان لە شوێنی چالاکییەکەیان یادکرانەوە.

یادەکە لەلایەن ئەندامانی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو)، مەجلیسی ژنانی ڕوناهی-بێریڤان و ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی مانهایم لەسەر ناوی کۆماو ئەنجامدرا، تێیدا دووپاتکرایەوە چالاکییە پیشاندانی حەسرەتی کوردستان بوو، گوترا: "بۆ نیشاندانی دڵسۆزیان بۆ کوردستان، پەیامیان دا بە دوژمنانی کورد، هەرچییەک پێویست بێت دەیکەن، هەموو شتێکی بەنرخی خۆیان دەبەخشن، ئامادەن جەستەی خۆیان فیدا بکەن".

دووپاتکرایەوە پێویستە چالاکی ئەم دوو ژنە قارەمانەی کورد باش نرخاندن و شیکردنەوەی بۆ بکرێت، هەروەها نوسەر و دەرهێنەر و هونەرمەندان، بەرهەمی بەرزی لێ بئافرێنن، گوترا: "بەڵێن دووپات دەکەینەوە، هەتا ژیانمان مابێت، لەسەر یادی شەهیدانمان بین، هەردەم خەباتمان لەپێناو ئەم ئامانجە فراوان دەکەین".

لە یادەکەدا دەربارەی چالاکی شەهیدان ڕوناهی و بێریڤان زانیاری درا بەو ئەڵمانیانەی بەو شوێنەدا تێدەپەڕین. دەیان وڵاتپارێز گوڵ و مۆمیان لە شوێنی یادەکە دانا. لە یادەکە نەورۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدانی ئازادی کوردستان پیرۆزکرا و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.