مەراسیمی نەورۆزی ئیستەنبوول بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە مەیدانی یەنی قاپی دەستیپێکرد. لە مەراسیمەکەدا جۆش و خرۆشێکی مەزن باڵی کشاندووە بەسەر گۆڕەپانەکەدا. تووڕەیی گەل بۆ گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەوڵەکان بۆ داخستنی هەدەپە کەم نەبووەتەوە.
بە سەدان هەزار هاووڵاتی خاڵەکانی پشکنینی پۆلیسیان تێپەڕاند و خۆیان گەیاندە گۆڕەپانەکە. بەشداربووان بە بێ وچان درووشم دەڵێنەوە و ژنان بە ڕەنگ، جل و هەلهەلەی خۆیان کۆبوونەوە. گەنجان سروودی ڕۆژئاوا و گۆرانی کوردی دەڵێنەوە. لە لێواولێوی گۆڕەپانەکەدا گەل خەریکی گۆڤەندگێڕانن.
بە سەدان هەزار هاووڵاتی درووشمی " بژی بەرخۆدانی زیندانان" ، " بژی سەرۆک ئاپۆ" و " بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەڵێنەوە و سڵاو دەنێرن بۆ گیراوانی مانگرتوو لە خواردن. هەروەها گەل بە بێ وچان پشتیوانی خۆیان بۆ هەدەپە دووپات دەکەنەوە و بە درووشمی " دەست بۆ ڕەنجی من مەبە" خاوەنداریەتی لە هەدەپە دەکەن.
پیرۆزبایی نەورۆز بە ڕێزگرتن دەستیپێکرد و سروودی چەرخی شۆرشە یان خوێندەوە. دواتر کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی ئیستانبوول هاتنە سەر سن و بەخێر هاتنی جەماوەریان کرد. مووراد کالماز سەرۆکی کۆمیتەی ئامادەکار بەکورتی قسەیکرد و بەخیر هاتنی بەشداربووانی کرد.
زەینەب چەلێک لەسەر ناوی هێزی کەد، ئاشتی و دیموکراسی ئیستانبوول نووسراوەیەکی هاوبەشی خوێندەوە و دەستنیشانیکرد کە ئەوان رێگە بە ساختەچییەکان نادەن و نەورۆزی پیرۆز کرد.چەلێک ئەوەی هێنایەسەر زمان کە ئەوان تەسلیمی فاشیزم نەبن و ڕێگە نادەن کە وڵات بەرەو تارمایی ببەن. چەلێک پەیامی بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی تێکۆشانیدا و وتی: " هەدەپە تەنیا نییە. فاشیزم تێک دەچێت و گەل بەرخۆدان دەکەن و بەسەر دەکەون."
مەراسیمی نەورۆز بە گرسەیی و خرۆشەوە بەردەوامە.
ک- ش