نوسینگەی یاسایی سەدە: بانگ لە سی پی تی دەکەین بە زوترین کات ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات

نوسینگەی یاسایی سەدە بەهۆی ئەو بانگەشانەی کە لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و موەکیلەکەیان بڵاوکراونەتەوە سەردانی سی پی تی کرد. لە سەردانەکەدا بانگەوازی لە سی پی تی کرا کە بە زوترین کات ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

نوسینگەی یاسایی سەدە، دوای ئەوەی هەندێک بانگەشە و هەواڵ لەبارەی ئاسایش و تەندروستی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکرانەوە، دوێنی سەردانی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) کرد. لە سەردانەکەدا راگەیەنرا کە لەبارەی بانگەشەکان، خانەوادە و پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری کۆماری بورسا و وەزارەتی دادیان کردووە، بۆ ئەوەی بتوانن بە زوترین کات سەردانی ئیمڕالی بکەن، بەڵام سەردانەکەیان قبوڵ نەکراوە.

لە سەردانەکەدا باسی ئەوەکراوە کە دوای چاوپێکەوتنی خانەوادەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ و قسەکردن بە تەلەفۆن لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠، هیچ زانیاریەک لەبارەی ڕێبەری گەلی کورد نازانرێت و دەگوترێت، "هەم پچرانی پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەو و هەم دۆخی کۆرۆنا کە هەڕەشەیەکی گەورەیە، هەم بانگەشەکانی ئەم دواییە لەسەر ژیانی موەکیلەکەمان، ئێمە و خانەوادە و پارێزەرانی نیگەران کردووە. بەم هۆیەوە لە ١٥ و ١٦ و ١٧ و ١٨ی ئازار سەردانی بەرپرسان کراوە بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی، بەڵام وڵام نەدراوەتەوە."

لە سەردانەکەدا باسی راگەیەنراوی داواکاری کۆماری بورساکراوە کە گۆتبووی، دۆخی تەندروستی ئۆجالان باشە، پێویستە بڕوا بەم جۆرە هەواڵانە نەکرێت و ئاماژە بەوەکرا کە راگەیەنراوی داواکاری کۆماری، بۆ کۆتایی هێنان بە نیگەرانیەکانە و بۆ ئاستەنگکردنی لێپرسینەوە لە دۆخی گۆشەگیریە."

'پێویستە بە زوترین کات سەردانی ئیمڕالی بکەن'

نوسینگەی یاسایی سەدە لە سەردانەکەدا ئەم داواکاریەی کردووە:

"ئەوەی پێویستە لێکۆلینەوە بکرێت، دۆخی گۆشەگیریە کە دەبێتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی هەواڵی بەم شێوەیە. رژێمی ئیمڕالی رژێمێکی نائاساییە. پچراندنی پەیوەندیەکان لەگەڵ دەرەوەدا، یەکێک لە کردەوەکانی دژی مرۆڤایەتیە و ئەشکەنجەیە. بۆیەش، تاوەکۆ ئێمە خۆمان لە دۆخی تەندروستی بەڕێز ئۆجالان ئاگادار نەبین، نیگەرانیەکانمان کۆتاییان پێنایەت. نابێت هەواڵ و ئەم جۆرە بانگەشانە وەک شتێکی ئاسایی ببینرێن."

لە سەردانەکەدا راگەیەنرا، سی پی تی لە دۆخی گۆشەگیری ئاگادارکراوەتەوە و دەگوترێت، "بەڵام لە بەرانبەر ئەم دۆخەی دوایی، بۆ کۆتاییهێنان بە نیگەرانیەکان پێویستە خانەوادە و پارێزەران بتوانن بچنە ئیمڕالی و بەڕێز ئۆجالان  و موەکیلەکانی دیکەیان ببینن و لە دۆخی تەندروستیان دڵنیا ببنەوە. بۆ ئەوەش ئێمە بانگەوازی ئاراستەی سی پی تی دەکەین بە زوترین کات ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن."

ف.ق