نووسینگەی پارێزەرانی ئامەد: ٣بۆ ٤ ملیۆن منداڵ لە تورکیا کاریان پێ دەکرێت
ناوەندی مافەکانی منداڵان لە 12ی حوزەیران ڕۆژی جیهانی کارکردنی منداڵان ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر ئاستی کارکردنی منداڵان لە تورکیا.
ناوەندی مافەکانی منداڵان لە 12ی حوزەیران ڕۆژی جیهانی کارکردنی منداڵان ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و تیشکی خستەسەر ئاستی کارکردنی منداڵان لە تورکیا.
ناوەندی مافی منداڵانی نووسینگەی پارێزەرانی ئامەد بە بۆنەی ١٢ی حوزەیران ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوە دژی کارپێکردنی منداڵان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. سەرۆکی نووسینگەی پارێزەرانی ئامەد عەبدولقادر گولەچ و چەندین پارێزەری دیکە ئامادەی ڕاگەیەندراوەکە بوون.
بێریڤان زەرین ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی مافی منداڵانی نووسینگەی پارێزەرانی ئامەد ڕایگەیاند؛ ١٢ی حوزەیران ڕۆژێکی گرنگە بۆ هۆشیارکردنەوەی گەل لە دژی کارپێکردنی منداڵان. ئاماژەی بەوەشکرد کە تورکیا بەپێی ڕێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری مافەکانی منداڵانەوە و ڕێککەوتننامەکانی ڕێکخراوی کار ئەرکەکانی جێبەجێ ناکات. بێریڤان زەرین ڕایگەیاند کە بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی OECD لانیکەم ٦ملیۆن و ٥٠٠هەزار منداڵ لە تورکیا لە ژێڕ بارودۆخی هەژارییدا دەژین. یانێ بەپێی ئەو ئامارە لە هەر پێنج منداڵ یەکێکیان وەک پێویست ژیان ناکات و لە هەر ٤ منداڵ یەکێکیان بە برسێتیەوە دەچنە قوتابخانە.
بێریڤان زەرین ڕایگەیاند، ناوی یەک ملیۆن و ٣٧٢ هەزار منداڵی کرێکار لە تورکیا بوونی هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئامارەکان نزیکەی ٩٧٠ هەزار منداڵی کرێکار هەن، ئەمە لەکاتێکدایە کە ٥٠٠ هەزار منداڵ لە بن چەتری MESEM دا کاردەکەن کە منداڵانی تەمەن ١٥-١٧ساڵ ناویان تومار نەکراوە، یانێ ئەم ژمارەیە بە بەراوەرد نزیکی ٣-٤ ملیۆن منداڵە.
بێریڤان زەرین ڕایگەیاند، کاری منداڵان گۆڕاوە بۆ سیاسەت و لە ساڵانی ٢٠٢٣ هەتا ٢٠٢٤ ،٩ منداڵ کە لە MESEMدا کاریان دەکرد، گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە ١٠٦ ڕۆژی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا ، ١٩ منداڵ لە تورکیا بە ڕووداوی کار گیانیان لەدەستداوە.
بێریڤان وتی: "دەسەڵات بە ڕێبازی وەستا- بەردەست ڕەوایەتی بەم دۆخە دەدات.