نووسینگەی یاسایی ئاسرن سپاسی ٣٥٠ پارێزەر دەکات
نووسینگەی یاسایی ئاسرن سپاسی سەدان پارێزەر دەکات کە بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە.
نووسینگەی یاسایی ئاسرن سپاسی سەدان پارێزەر دەکات کە بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمڕاڵی داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە.
لە ٢٢ وڵاتەوە ٣٥٠ پارێزەر بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمڕاڵی داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە. پارێزەران نامەی داواکارییەکەیان لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا ئاشکرا کرد.
نوسینگەی یاسایی ئاسرن بە هۆی ئەو پشتیوانییەوە سپاسی پارێزەرانی کرد و رایگەیاند:
"لەهەموو وڵاتانی ئەوروپاوە تا ئوستراڵیا، لە ئەفریقای باشوورەوە تا کۆریای باشور لە هیندستانەوە تا ئەمریکا و تا ژاپۆن ٣٥٠ پارێزەر و دامەزراوەی یاسایی داواکارییان پێشکەش بە وەزارەتی داد کردووە و داواکارن کە لەگەڵ موەکیلەکانمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، هەروەها بەڕێزان حامیلی یەڵدرم، عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش دیدار ساز بکەن. موەکیلەکانمان لە هەلومەرجی دژواری گۆشەگیریدا راگیراون و ئێمە ١٧ مانگە هیچ هەواڵیکیان نازانین. ئێمە سپاسی هەموو هاوپیشەکانمان و دامەزراوە یاساییەکان دەکەین کە رایانگەیاند دۆخی ئێستا گۆشەگیری و دەستوەردانە لە مافی پاراستن و نایاساییە".
هـ . ب