لقی ئەوروپای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دژی ئەشکەنجەدان (OMCT) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ناڕەزایی توندی لەدژی ڕووشنووسی یاسای دەوڵەتی تورک دەربڕی کە بەهۆی پەتای کۆرۆنای نوێ لەبارەی زیندانیان ئامادەی کردووە.
'جیاوازی سیاسی، ئایینی و ئەتنیکیە'
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکرا، ڕەشنووسی یاساکە کە بۆ ئازادکردنی سزادراوانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، شتێکی ئەرێنییە، بەڵام زیندانیە سیاسیەکان ناتوانن سوودی لێوەربگرن و ئەوەش جیاوازیکردنە و وتی، "ئێمە بە ناوی OMCT داوا لە حکومەتی تورک و دەسەڵاتی یاسادانانی تورک دەکەین لە چوارچێوەی مافەکانی مرۆڤدا جیاکاری سیاسی، نەژادی و ئایینی لەنێوان سزادراوان و زیدانیاندا نەکەن."
'بارودۆخی زیندانەکان مەترسیەکە زیاتر دەکات'
OMCT وەبیریهێنایەوە قەبارەی زیندانەکانی تورکیا ناتوانێت زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس بگرێت و ژمارەی زیندانیان لەو ژمارەیە زیاترە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخرایەڕوو، نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەوروپا پێشتر هەم بە هۆی قەڵەباڵغی زیندانەکان و هەم بەهۆی بارودۆخی زیندانەکان ڕەخنەی لە تورکیا گرتبوو و نیگەرانی خۆی دەربڕیبوو. ئەمرۆش ئەو قەڵەباڵغی و بارودۆخەی زیندانەکان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە ژیانی زیندانیان دەخاتە مەترسیەوە.
'سوودوەرنەگرتنی سیاسیان لە یاساکە'
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هەروەها باسی ئەوەکرا، ڕۆژنامەنووسان، سیاەتمەداران و پاریزەرانی مافەکانی مرۆڤ و هەزاران زیندانی بەهۆی (یاسای تێکۆشانی دژی تیرۆر) ناتوانن سوود لە ڕەشنووسی یاسای دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرن و وتیشی، "بە ئاشکرا دەبینرێت یاسای تێکۆشانی دژی تیرۆر بۆ بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسان، پاریزەران، ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و پارێزەرانی مافی مرۆب بەکارهێنراوە. سوودوەرنەگرتنی ئەو سزادراوانە لە یاسای ئازادکردنی خێرا، جیاوازیەکی ئاشکرایە لەنێوان زیندانیاندا. ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت ئەوکاتە تورکیا پەیمانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، پەیمانی مافەکانی سیاسی و مەدەنی نێودەوڵەتی و زۆر بەپرسیاری تری ناوخۆیی پێشێل دەکات.
داواکاری
لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوای مایکڵ باچیلیت کۆمسیاری بالای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئاڕاستەی دەوڵەتان کرابوو وەبیرهێنرایەوە کە وتبووی، 'سزادراوانی سیاسی، ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەی بێ بەڵگەی یاسایی زیندانیکراون، پێویستە ئازاد بکرێن.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەم داواکاریە لە تورکیا کرا:
"بەهۆی زۆربوونی مەترسی پەتای کۆرۆنای نوێ دەست لە جیاوازیکردنی سیاسی، ڕەگەزی و ئایینی لەنێوان سزادراوان هەڵگرن.
کاتێک کە سزادراوان ئازادکران، پێویستە یاساکە هەموو سزادراوان بێ جیاوازی بگرێتەوە.
پاریزەرانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژنامەنووسان، زیندانیانی سیاسی و سیاسیە بە ئەزمونەکان کە توندوتیژیان ئەنجامنەداوە و بەهۆی بۆچوونەکانیان دەستگیرکراون پێویستە ئازاد بکرێن.
پێویستە بارودۆخی زیندانەکان باشتر بکرێن و ماوەی دووری نێوان زیندانیان زیاد بکرێن و لە ڕێگای تەکنەلۆژیای نوێوە زیندانیان بتوانن لەگەڵ پاریزەرەکانیان پەیوەندی ئەنجام بدەن و بە پێی پێوانەی نێودەوڵەتی خزمەتی تەندروستی بێ جیاوازی پێشکەش بکرێت."
ف.ق