پاکتاوی سیاسی؛ ٥ ئەندامی ئەسەپە زیندانیکران

لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دژی حیزبی سۆسیالیستی بندەستان و هەژاران (ئەسەپە)، دەوڵەتى تورک سزای زیندانیکردنی بەسەر ٥ ئەندامی ئەسەپەدا سەپاند.

دەوڵەتی تورک لە ١٤ی کانوونی دووەەمی ٢٠٢١دا لە ١٢ شاردا ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی لە دژی حیزبی سۆسیالیستی بندەستان و هەژارن (ئەسەپە) ئەنجامدا و لەو ئۆپراسیۆنەدا ٤٧ کەسی دەستگیرکرد. دەوڵەتی تورک لە دوای ٤ رۆژ سزای زیندانیکردنی بەسەر ٥ کەس لە دەستگیرکراوەکان و سزای زیندانیکردن لە ماڵدا بەسەر ٥ کەسی تریاندا سەپاند.

ئەو کەسانەى سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە بریتین لە، ئەزگی باخچەچی سەرۆکی ئەسەپە لە ئیستەنبول، سدقی گیونگۆر ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپە، کەریم ئاڵتنماکاس بەرێوەبەری ئەسەپە، دەنیز بەکر پسپۆڕی رێکخرای سەندیکای لیمیتد – ئیش و گوڵشاە پاداک.

هەروەها سزای زیندانیکردن لە ماڵەوە بەسەر پنار گایپ پەیامنیری ئاژانسی هەواڵی (ETHA)، ئۆزلەم گیوموشتاش هاوسەرۆکی ئەسەپە، ساتییە ئۆک ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنەکانی ژنانی سۆسیالیست (سەکەمە - SKM)، ئالڤە ئۆزکیراز و جەرەن چۆبان.

ژ.ت