ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە ٧ شار؛ بە لانیکەمەوە ٤٩ کەس دەستگیرکران - نوێکرایەوە

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە بەردەوامیی ئۆپراسیۆنەکانی بۆ پاکتاکردنی سیاسیی گەلی  کورد لە ئامەد، ئێلح، دێرسیم، شرنەخ، ئەدەنە، ئیستەنبول و ئەنتالیا هەڵیکوتای سەر ماڵان و بە لانیکەوە ٤٩ کەسی دەستگیرکرد.

دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە و ٣ شاردا ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی لە دژی گەلی کورد بەڕێوەبرد و لەو پاکتاوکارییەدا بەڕێوەبەرانی هەدەپە و بە گشتی ٢٠ کەس دەستگیرکران.

دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی بەردەوامیی لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورد، کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەدەنە دەستیپێکردووە، پۆلیسەکانیان لە یەک کاتدا لە ئەدەنە و شرنەخ و دێرسیم هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و بەڕێوەبەرانی هەدەپە و دەبەپە و بە گشتی ٢٠ کەسیان دەستگیرکرد.

کەسە دەستگیرکراوەکان بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخستن' دا براون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەدەنە.

ناوی بەشێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە، محەمەد یاشک بەڕێوەبەری ئەدەنەی هەدەپە، محەمەد توتوش بەڕێوەبەری کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر - TUAY-DER)ی چۆکورۆڤا، جگەرخوێن گیوڤەن، شیندا ئەرۆڵ و بێریتان ئۆزبەی.

ئامەد

هاوکات داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە ئامەد بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٣٤ کەس دەرکرد و بەو هۆیەوە هێزە ئەمنییەکان لە ئامەد، ناوچەکانی پاسوور و فارقین، لە ئیستەنبول، ئێلح و ئەنتالیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٢٩ کەسیان دەستگیرکرد.

ناوی بەشێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: سەبری ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی پێشووی ئێلح، جەبار لەیگارا هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ئامەد، عیرفان سۆنەر جێگری هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئامەد، بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە ئامەد، عارف بولوت، نەورۆز رەشید ئۆغڵو و رەمەزان قزلتەپە، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە باغلەر محمەد ئاتلنها، ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی شاری نوێی ئامەد عەلائەدین زوگیورلی و یوسف سۆکمەن، شاهین تانریڤەردی و قەدری ئاتلیی تەمەن ٨١ ساڵ.

ژ.ت