پارکێک بە ناوی سری سورەیا ئۆندەرە ناونرا
پارکێک بە ناوی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەرەوە ناونرا.
پارکێک بە ناوی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی سری سورەیا ئۆندەرەوە ناونرا.
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سری سورەی ئۆندەر لە ٣ی ئایار کۆچی دوایی کرد. لە ناوچەی سانجاکتەپەی ئیستەنبوڵ پارکێک بە ناوی سری سورەیا ئۆندەرە ناونرا. شارەوانی سانجاکتەپە پارکێکی تازە درووستکراوی گەڕەکی فەیسەڵ قەرەنی ناونا بە "پارکی وەرزشیی سری سورەیا ئۆندەر".
پارکەکە لە ١٤ ی حوزەیران، کاتژمێر ١٧:٠٠، دەکرێتەوە.