پارت و سەندیکاکان خاوەنداری لە ئیشکگری 'ژیان بپارێزین' دەکەن

پارت، سەندیکا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی ئیشکگری ئیهادەیان کرد و رایانگەیاند، گۆشەگیری لە هەموو دەڤەرێکە و پەیامی گەشکردنی تێکۆشانیاندا بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش.

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆب (ئیهادە) لەبارەی زیندانیانی نەخۆش و گیانلەدەستدانی زیندانیانی نەخۆش لە ٣٠ شار چالاکی ئیشکگری 'ژیان بپارێزین'ی راگەیاند. نوێنەرانی پارت و سەندیکا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش پشتگیری چالاکیەکەیان کرد.

فیکرەت چاغلایان هاووتەبێژ هەدەکە لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنقەرەدا رایگەیاند، ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت بە کردەوەکانیان لە زیندانەکان رژێمی خۆیان هەمیشەیی بکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی مردنی زیندانیان.

چاغلایان وتی، "کاتێک سیستم دەیەوێت لەسەر حسابی زیندانەکان رژێمی خۆی دروست بکات، عەقڵیەتی فشار و زۆرداری و توندوتیژی لە هەموو جێگەیەک بەردەوام دەبێت. فشار و گۆشەگیری قورستر دەبێت.

چاغلایان رایگەیاند، گۆشەگیری لە ئیمڕالی دەستیپێکرد و لە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەوە و وتی، "هەڵوێستی دژی گۆشەگیری بە بەردەوامی لە رۆژەڤی ئێمەدا دەبێت."

ئەحمەد کەلەش سەرۆکی تارم ئورکام سەن وتی، پێویستە خاوەنداری لە چالاکیەکەی ئیهادە بکرێت و پێویستە لەبارەی دۆخی زیندانەکان هەستیار بین.

خالید ئەلچی ئەندامی پارتی نوئاڤا سۆسیالیستیش رایگەیاند، رێگە نادەن زیندانیە نەخۆشەکان دوایین رۆژەکانی تەمەنیان لەگەڵ خانەوادەکانیان بەڕێ بکەن. ئەمەش فاشیزم و کریاری دژە مرۆڤیە. پێویستە هەموو رێخراوە دیموکراتەکان و سۆسیالیستەکان لەدژی ئەم کردەوانە هەستن و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن."

وەزیر چۆشون هاوسەرۆکی رێکخستن هەدەپە لە ئەنقەرەش ئاماژەی بەوەکرد، خاوەنداری لە ئیشکگری 'ژیان بپارێزین' بکەن و وتی، "زیندانیانی نەخۆش ناتوانن لە هەلومەرجی زیندانەکانی تورکیادا بژین، بۆیەش پێویستە زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکرێن."

حوسنو یڵدرم هاوسەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی و کۆمەڵایەتیش وتی، "ئێمە رێکخستنی سەردەمی ئازادی زیندانیان بەردەوامی پێدەدەین."

ف.ق