پارتی باستای سویسری داوای دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا کرد
پارتی باستای سویسریش پشتگیری خۆی بۆ کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم' دەبڕی، کە هەڵمەتێکی نێونەتەوەییە بەخواستی دیدارکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە.
پارتی باستای سویسریش پشتگیری خۆی بۆ کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم' دەبڕی، کە هەڵمەتێکی نێونەتەوەییە بەخواستی دیدارکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە.
سکرتێری گشتی پارتی باستا، فرانزیسکا ستێر ، کە پارتەکەیان لە بواری ئیکۆلۆژی، فێمینستی و سۆسیالیستییدا کار و خەبات دەکەن، بەناوی پارتەکەیەوە بەشداری کەمپینی "دەمەوێت لەگەڵ ئۆجالان دیدار بکەم" بوو. هەڵمەتەکە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی لەلایەن کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادی ئەوروپا (EFFP)ەوە دەستپێکراوە و ئامانجی هەڵمەتەکە دیدارکردنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا. هەڵمەتەکە لە قۆناغی یەکەمییدا لەسەر ئاستی کەسایەتی و پارت و ڕێکخراوە نێونتەوەییەکان ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی گشتی پارتی باستای سویسری، فرانزیسکا ستێر بۆ دیدارکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی نامەیەکی ئاڕاستەیی وەزارەتی دادی تورکیا کرد و دواکاری بۆ ڕۆشتنە ئیمراڵی کردووە.
لە نامەکەدا کە لە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا نێردراوە، ئاماژە بە کاریگەر و دەنگدانەوەی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کراوە لە ئاستی نێونەتەوەییدا و بە بانگەوازییەکی مێژوویی بۆ چارەسەری و هێنانەئارای ئاشتی پەسن کراوە.
فرانزیسکا ستێر ئاماژەی بەوەدا بانگەوازیییەکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بونیاتنانی جێگەیەکی شایستە بەژیان هەلێکی مێژووییە و گوتی: "تاوەکوو چاوم بە بەڕێز ئۆجالان نەکەوێت، ناتوانم بە قوڵی و کاریگەرتر لە فیکر و ڕوانگەکانی تێبگەم.". فرانزیسکا ستێر دەستنیشانی کرد ئامانجەکەی لە بەشداری کەمپینەکە بۆ ئەم هۆکارە دەگەڕێتەوە و هیوایی خواستووە بە بێ هیچ ڕێگرییەک بتوانێت ڕێبەر ئاپۆ ببینێت.
فرانزیسکا ستێر جەختی لە پێویستی ڕەخساندنی هەلومەرجەکانی بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ کردووەتەوە و دەڵێت: "بۆ ئایندەی تورکیا، کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستە چارەسەری یەکسانی و دیموکراتیکی بڕەخسێندرێت."