پارتی چەپی سەوز لە ئایدن بەهۆی پووچەڵکردنەوەی ٢٠ هەزار دەنگ ناڕەزایەتی دەردەبڕێت

پارتی چەپی سەوز لە ئایدن ناڕەزایەتی دەربڕی بەهۆی پووچەڵکردنەوەی ٢٠ هەزار دەنگ لەو ناوچانەی دەنگی زۆری بەدەستهێناوە، بەو مەبەستە سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی کرد بۆ دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان.

پارتی چەپی سەوز لە ئایدن ناڕەزایەتی دەربڕی بەهۆی پووچەڵکردنەوەی ٢٠ هەزار و ٢٥٣ دەنگ بۆ پەرلەمان و ١٦ هەزار و ٦٠ دەنگ بۆ سەرۆکایەتی؛ بۆ ئەم مەبەستە پارتی چەپی سەوز سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی شارەکەی کرد بۆ دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان لە ناوچەکانی کۆچارلی و ئینچیرلۆڤا و کۆشک، پارتەکە لەو ناوچانە دەنگی زۆری بەدەستهێناوە.

پارتی چەپی سەوز لە ئایدن ٥٨ هەزار و ٢٤ دەنگی بەدەستهێناوە، پارتەکە دەڵێت ئەگەر دەنگەکان لەو ناوچانە دووبارە هەژماربکرێتەوە، ڕەنگە ئەنجامی هەڵبژارنی پەرلەمان بگۆڕێت.

ف.ق