کاروباری هەڵبژاردنی هاوپەیمانیی ڕەنج و ئازادی لە دەرەوەی وڵات بەردەوامە.
پارتی چەپی سەوز نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە شاری هێلسینبۆرگی سوید بە بەشداری پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە زیا پیر کردەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا زیا پیر جەختی لە گرنگیی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار کردەوە و داوای لە هەموو دەنگدەرانی تورکیا کرد دەنگ بە پارتی سەوزی چەپ بدەن.
زیا پیر ڕایگەیاند، دەنگدانی دەنگدەران لە ئەوروپا زۆر گرنگە و ڕاشیگەیاند، "پێویستە ماڵ بە ماڵ کار ئەنجام بدرێت و مرۆڤەکان قەناعەتیان پێ بکرێت تاوەکو دەنگ بدەن".
هەروەها لە مەراسیمەکەدا ئینگرید ماتیاسۆن سارینێن و فێرمان بویوک کایا بە ناوی ڤینستەرپارتیت (پارتی چەپ) ئامادە بوون. سارینن پشتیوانیی خۆی بۆ پارتی چەپی سەوز دەربڕی و وتی، "دەوڵەتی سوید نابێت چیتر هاوکاریی ئەردۆغان بکات. نابێت ببێتە ئامرازێک بۆ هەڵبژاردن".
هەروەها بیوک کایا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕووداوه سیاسییەکانی ئەم دواییەی کوردستان کرد و تیشکیشی خستە سەر گرنگیی پشتیوانیکردن له گەلی کورد.
ژ.ت